ئەنجامی یەکەمین ڕاپرسی ٢٠٢٢ سەبارەت بە هەڵبژاردنی کوردستان ڕاگەیەن

ليست هناك تعليقات

بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەك كە لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان لە لایەن بۆردی توێژینەوەی ستراتیژی پلاتفۆڕمی کوردتسان بۆ پرسە نیشتیمانییەکانەوە ئەنجام دراوە و زیاتر لە پێنج هەزار كەس تێیدا بەشدار بوون، لەسەدا 51ی بەشداربووان دەڵێن بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن، هەروەها لەسەدا 39یش متمانـەیان بـە هەڵبـژاردن وەك میكانیزمێك بۆ دەسـتاودەسـتكردنی دەسـەڵات نییە.

ڕاپرســییەكە بـە شـێوازی ئەلیكترۆنـی و دیداری ڕاسـتەوخۆ و بە بەشـداریی ٥٤٣٦ كـەس لــە مــاوەی ١/١/٢٠٢٢ بــۆ ٢١/١/٢٠٢٢ ئەنجامدراوە، تێیدا سـەبارەت بــە پرســەكانی (هەڵبــژاردن، كۆمســیۆن، یاسای هەڵبژاردنەكان) پرسیار ئاراستە كراوە.

لە ڕاپرسییەكەدا لەسەدا 51 بەشداربووان وتوویانە كە بەشداری لە هەڵبژاردن دەكەن و دەنگ دەدەن، لەسەدا 28ی دەڵێن كە بەشداری ناكەن و لەسەدا 15یش ڕۆژی دەنگدان دەچن دەنگەكانیان دەسووتێنن، لەسەدا پێنجی بەشداربووانیش وتوویانە كە هێشتا بڕیاریان نەداوە، لەسەدا یەكیش بە "نازانم" وەڵامیان داوەتەوە.

لە وەڵامی پرسیاری "متمانـەت بـە هەڵبـژاردن هەیـە وەك میكانیزمی دەسـتاودەسـتكردنی دەسـەڵات لە هەرێمی كوردسـتان؟"، لەسەدا 36ی بەشداربووان بە بەلێ‌، لەسەدا 39 بە نەخێر، لەسەدا 23 بە تاڕادەیەك و لەسەدا دوو بە نازانم وەڵامیان داوەتەوە.

سەبارەت بە بازنەكانی هەڵبژاردنیش، لەسەدا 53 و پۆینت دوو شێوازی یەك بازنەیی هەڵبژاردنیان پێ‌ باشە، بەڵام لەسەدا 19 و پۆینت شەش داوا دەكەن هەر پارێزگایەك بكرێت بە بازنەیەك، هاوكات لەسەدا 20 و پۆینت حەوت پاڵپشتی لە شێوازی هەڵبژاردنی فرەبازنەیی هاوشێوەی عێراق دەكەن.

هەرچی دەربارەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمیشە كە پێشتر ئەندامانی ئەنجوومەنەكەی بەسەر حیزبەكاندا دابەش كراون، لەسەدا 68 و پۆینت شەشی بەشداربووانی ڕاپرسییەكە داوای سەربەخۆكردنی كۆمیسیۆن دەكەن، لەسەدا 26 و پۆینت حەوتیش پێیان باشە وەكو خۆی بمێنێتەوە.

هەر لە ڕاپرسییەكەدا لەسەدا 55 و پۆینت حەوتی بەشداربووان وایان پێ‌ باشە كە هەڵبـژاردن بـە هەمـان یاسـای هەڵبژاردنـی پێشـووی هەرێـم و لـە وادەی خۆیـدا ئەنجـام بدرێـت، بەڵام لەسەدا 26 داوا دەكەن كە یاســاكە گۆڕانــكاریی تێــدا بكرێــت و دواتــر وادەیــەك دیــاری بكرێــت بــۆ هەڵبژاردن.

دەقی ڕاپرسیەکە بە وێنە





ئەم ڕاپرسیە لە ئیڤێنتێکی پلاتفۆڕمی کوردستاندا لە بەرواری ٢٩-١-٢٠٢٢ خرایە ڕوو









ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق