چى روويدا لە پەڕلەمانى عێراق؟

ليست هناك تعليقات


عمر محمد طاھر
-
ئەوەى لە پەڕلەمانى عێراق روويدا حيزبە عەرەبەكان وەكو كارى ھەميشەيى و ئاسايى خۆيان ھەوڵيان دا بۆ رێكەوتن و پێكھێنانى حكومەت ئەوەى ئەم جارە جياواز بوو حيزبە كوردستانيەكان بوون كە لە كابينەكانى پێشەوە خۆيان وەكو لايەنى كوردستانى وێنا ئەكرد بەڵام ئەم جارەيان بەتەواوەتى وەكو حيزبى عێراقى دەركەوتن و بەتايبەت پارتى كە لە ١٠٠٪‏ وەكو حيزبێكى عێراقى و لە چوارچێوەى عێراقێكى فيدڕال دا دەستيپێكرد و دەستيكرد بە رێككەوتنەكان و كاركردن بۆ پێكھێنانى حكومەت ئەمەش مافى خۆيەتى و ھيچ حيزب و لايەنێك بۆى نيە گلەيى لێ بكات و ئەگەر پێويست بێت كەسێك گلەيى لێ بكات ئەوا ئەندام و لايەنگرانى خۆيەتى چونكە چەندين ساڵە دروشمى كوردايەتى و ھوتافى قەومى لە بەغدا ئەڵێتەوە و حيزب و لايەنەكانى تر تۆمەتبار دەكات بە ھاوسۆز و ھاوئاواز بۆ عێراق و لەگەڵ حيزبە عێراقيەكان و بە خاين و جاش ناويان ئەھێنێت وە بانگەشەى پارتى و خۆ ناساندنى وەك تاكە نوێنەرى كورد لە پەڕلەمانى عێراق ئەبێت ئەوە بزانين و بۆمان روون بێت كەوا نوێنەرێكى كورديە بۆ پێكھێنانى حكومەتى عێراق و راستەڕێكردن و خستنە سەرپێى حكومەتى عێراق و دەولەتى عێراق ئەگەر سەربگرێت و ئەم نوێنەرايەتيەى پارتى بەتاڵە لە نوێنەراتى كوردستانى و دەسكەوت و قازانج بۆ كوردستان و دۆزى نەتەوەيى خۆ ئەگەر پارتى بانگەشەى ئەوە بكات كە ھەر دەسكەوت و بەھێزيەك بۆ پارتى ئەوا بۆ كورد و خەلكى كوردستانە وەكو خۆى بانگەشەى بۆ ئەكات ئەوا رێك پێچەوانەيە و دەسكەوت و قازانجى پارتى بۆ پارتين وەك حيزبێكى عێراقى و لە چوارچێوەى عێراق دا چونكە پارتى كار بۆ بەھێزكردن و سەرخستنى حكومەتى عێراق ئەكات وەكو حيزبێكى عێراقى و ھيچ بەھێزيەكى كوردستانى بوون لەم حكومەتەى عێراق بەدى ناكرێت چونكە ئەكرێت ھەم حكومەتى عێراق و عێراق بەھێز بن و ھەميش لايەنى كوردستانى بەھێزەوە بەشدار بێت بەڵام ئەمەى دووەميان كە بەھێزى لايەنى كوردستانى يە لەھەوڵ و ھەڵسوكەوتەكانى كورد بەتايبەتى پارتى نابينرێت بۆ راستى ئەم قسەيەشم داھاتوو پشت راستى ئەكاتەوە ئەگەر ھاتوو حكومەتى عێراق پێكھێنراو سەركەوتوو بوو بگرە رەنگە زيانى گەورەى بۆ كورد و كوردستانيش ھەبێت چونكە صەدر و حەلبوسى وەكو ھەموو سياسى و سەركردەكانى ترى عێراق ھەمان سياسەت و ھەمان بيركردنەوە ياخود نزيك لەوان ھەيانە و پارتى وەكو ھێزێكى عێراقى ئەبينن كە لە ھەلبژاردنەكان كورسى باشى ھێناوە و ھەر ھەنگاوێك و رێكەوتنێكيان لەگەڵ پارتى بۆ عێراق و لەچوارچێوەى عێراقە و بەچاوى عێراقيبوون لە پارتى ئەڕوانن و پارتى وەك نوێنەرێكى كوردى ھاوشێوەى حەلبوسى نوێنەرى سونە و صەدر نوێنەرى شيعە ئەبينن نەك نوێنەرێكى كوردستانى لێرە گرنگترين خال ئەوەيە كە ئاماژەى پێبدەين ئەگەر ھاتوو عێراق كەوتە سەرپێى خۆ و تۆزێك سەقامگيرى سياسى و ئابورى بەخۆيەوە بينى و تاڕادەيەك بووە خاوەن بڕيارى خۆى ئەوا ھەر خرابى و زيانێكى بۆ ھەرێمى كوردستان ھەبێت پارتى بە دەرجەى يەك لێى بەرپرسە و ئەبێت ھەمووو حيزب و لايەنە كورديەكان پێكەوە رێگە نەدەن ئەم جارەيان پارتى وەكو كارى ھەميشەى لايەن و حيزبێكى تر ياخود گروپ و كەسێكى تر تۆمەتبار بكات چونكە لەدواى رابەڕين و تا ئێستا يەكەمين حيزب و باڵادەسترينيان پارتى بووە ھەم لە كوردستان و ھەم لەعێراقيش(لەنێو حيزبە كوردستانيەكان) كەچى ھەميشە بۆ ھەر زيان و خرابيەك كەس و لايەنكى ترى تۆمەتبار كردووە ، وە تێڕوانينم وايە ئەگەر ئەم ھەوڵانەى (صەدر ، حەلبوسى ، پارتى ) سەربگرێت و بتوانن چەند ساڵێكى باش بەردەوام بن ئەوا بەھێزبوونى عێراق و لاوازى زياترى كوردستانى بەدواوە دێت و ئەوساش جارێكى تر حيزبە كوردستانيەكان بەتايبەتى حيزبە ئۆپۆزسيۆنەكان كە بانگەشەى خەمخۆرى و خاكى بوون و بەرەى گەل دەكەن ئەكەونە ژێر بەرپرسيارەتيەكى ترى گەورەيى نەتەوەيى كە رێگە نەدەن پارتى ئەم جارە بۆى بچێتە سەر و ھاش و ھوش راگرن و ھەڵوێستى جدى بنوێنن كە تا ئێستا نەيانبووە


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق