علی حمە ساڵح بردیەوە و باشماخ دۆڕا

ليست هناك تعليقات


 علی حمە ساڵح،  پەرلەمانتاری كوردستان، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی میتا ڕایگەیاند: لە دادگای پێنجوێن دۆسیەی قاچاخی باشماخ م بردەوە.

دەقی نوسینەكەی علی حمەساڵح 

بەڵگەمان خستەڕوو
لە دادگای پێنجوێن دۆسیەی قاچاخی باشماخ م بردەوە. 

بەڕێوبەرایەتی كۆمەڵگای باشماخ سکاڵای لەسەرمان تۆمارکرد کە گوایە لەسەر دۆسیەی قاچاخی زانیاری ناڕاستمان بڵاوکردوەتەوە. 

لە ٢٠٢٠/١٢/١٤ دادوەر نوسراوی بۆ پەرلەمان کرد بۆ ئەوەی پارێزبەندیمان لێوەربگیرێتەوە. 
خۆمان داوامان لە سەرۆکی پەرلەمان کرد پارێزبەندیمان لێوەربگرێتەوەو دەچینە بەردەم دادگا.. 

لەبەردەم دادوەر ئامادەبوین بەڵگەی پێویستمان خستەڕوو: 
ڤیدۆ و وێنەی ٣٨ بارھەڵگرمان خستەڕوو کە ژمارەی بارھەڵگرەکان دەرچوو بوون، دوای ئەوەی لە سیستمی گومرگی لێکۆڵینەوە کرا، ٣٦ بارھەڵگریان گومرگیان نەداوە: واتە: بە "قاچاخ" داخڵبون..
لە دوای ساڵێک، دادوەر وتەکانی ئێمەی بەڕاست زانی..

من بەبەڵگەوە وتەکانم سەلماندو بێتاوان دەرچوم.
دادگاش: دەڵێ: بەڵگەی پێویستی خستەڕوو لەسەر بوونی دیارەی "قاچاخ" ، ئەمەش ڕاستی قسەکانی عەلی حەمە ساڵح دەردەخت لەسەر "قاچاخ" کردونی. 

ئێستا لە ڕێگای داواکاری گشتی و بەبەڵگەی یاسایی ئەوانەی قاچاخی و پشتیان دەدرێنە دادگا... 

سوپاس بۆ خودای گەورە ڕاستیەکان دەسلمێن. 
سوپاس بۆ دادوەری بەڕێز، زۆر پیشەی لە دۆسیەکەی ڕوانی.. 
سوپاس بۆ پارێزەری ھاوڕێم کاک کارمەند.. 
پشتیوان بەخوداو ھاونیشتیمانیان بەوپەڕی توانام ھەوڵدەدەم پیشەییانە دژی گەندەڵی و نادادی تێکۆشان بکەم.. 

يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله وكونوا مع الصادقين.التوبة ١١٩ 


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif