پسپۆڕان سوود و زیانی خۆراکەکان رەتدەکەنەوە

ليست هناك تعليقات


پسپۆڕێکی بواری خۆراکیی تورکی دەڵێت، هەندێک بۆچوونی هەڵە سەبارەت بە سیستەمی خۆراکیی تەندرووست لەناو خەڵکدا باوە، بۆنمونە دەوترێت زیادکردنی لیمۆ بۆناو ئاو دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی جەستە، هەروەک هیچ پەیوەندییەک لەنێوان خودی نان و زیادبوونی کێشدا نییە ئەگەر بێت و ماددەی تری لەگەڵدا تێکەڵ نەکرێت.

پینار دەمیر کایا خانمە پسپۆڕی بواری خۆراکیی بە رۆژنامەی "سەباح"ی تورکی راگەیاندوە، کاتێک مرۆڤ کەمدەجوڵێت و بڕێکی زۆر خواردن دەخوات و سیستەمێکی خۆراکیی ناتەندرووستیش پەیرەو دەکات، بەدڵنیایی کێشی جەستەی مرۆڤ زیاد دەکات، کە بەهۆیەوە سیستەمی بەرگریی جەستەش دادەبەزێت، جگە لەوەی هۆکارە بۆ تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی وەک نەخۆشیی شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن.

دەشڵێت" نان خۆی لەخۆیدا نابێتە هۆی زیادبوونی کێش و هیچ زیانێکی نییە، بەڵام نابێت ئەوەمان لەیاد بچێت کە هەموو شتێک دەکەوێتە سەر جۆری نانەکە و ئەو بەرهەمانەی لەگەڵیدا تێکەڵ دەکرێت، جگە لەوەی بۆچوونێکی هەڵە هەیە بەوەی زیادکردنی لیمۆ بۆناو ئاو دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش کە ئەوە راست نییە، بەڵام ئەوەندە هەیە کە رۆڵی دەبێت لە زیادکردنی ڤیتامین سی کە سیستەمی بەرگریی جەستە بەهێز دەکات".


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif