نەریتی نامۆ لە چەند وڵاتێكی جیاواز

ليست هناك تعليقات


ئەستەمە هەموو كەسێك حەز بە هەموو شتێك بكات، چەند دابونەریتێك لای گەل‌و نەتەوە جیاوازەكانی وڵاتان، مایەی سەرسوڕمانن لای گەل‌و نەتەوەكانی دیكە:

داوای خوێ مەكە كاتێك لە شوێنی خاوەن ماڵیت لە میسر

وادیارە خەڵكی میسر بەئاسانی دەتۆرێن، بۆیە ئەگەر بۆ نانی ئێوارە بانگهێشت كرایت و دەتەوێت خوێی زیاتر بۆ خواردنەكەت زیاد بكەیت، نەكەی دەست لە خوێیەكە بدەیت، چونكە خەڵكی میسر هەست دەكەن ئەوكارە یەكسانە بە سووكایەتیكردن بە خاوەن مەڵەكە!

لە ڤەنزوێلا دەبێت لە مەوعید دوا بكەویت

پێدەچێت ڤەنزوێلییەكان هەر لە هیندییەكان بچن! گەیشتن لەكاتی خۆیدا بە كارێكی نا ئەخلاقیی دادەنرێت لەو وڵاتە، پێشنیار دەكرێت لانیكەم 15 خولەك پاش ئەو كاتەی دەستنیشان كراوە بگەیت. ئەو میوانانەی لەكاتی خۆیاندا دەگەن، زۆر بەپەرۆش و چاوبرسی دادەنرێن.

بۆ بەختێكی باش لە هیندستان منداڵ فڕێدەدرێت

ئەم نەریتە زیاتر لە كارناتاكا پەیڕەو دەكرێت كە منداڵی تازە لەدایك بوو لە پەرستگای سری سانتسوار بە بەرزی 50 پێ فڕێدەدرێن، پێش ئەوەی بڕیاری پێشوەختە لەسەر دەرئەنجامەكەی بدەیت، خێزانەكەیان لە خوارەوە پەڕۆیان بۆ گرتون و دەكەونە ناوی، كاتێك دوو هاوسەر دەبنە خاوەنی منداڵ دەچن لە پەرستگا كڕنوش بۆ پەیكەرەكان دەبەن، چونكە پێیانوایە بەهۆی ئەوانەوە بونەتە خاوەنی منداڵ، ئەم نەریتەش ماوەی ٥٠٠ ساڵە بەردەوامە.

لە ڕۆما شەراب دەدرێت بە مردووەكان

لە گۆڕستانەكانی ڕۆما بۆرییەك لە گۆڕی مردووەكەوە هاتووەتە دەرەوە لە ڕێیەوە كەسوكاریان دەتوانن هەنگوین و شەراب و خواردنی دیكە بخەنە ناوەوە.

چین؛ هەڵگرتنی ژنی دووگیان‌و ڕۆیشتن بەسەر خەڵوزدا

لە چین وا بڕوا دەكرێت ئەگەر مێرد ژنە دووگیانەكەی لەسەر خەڵوز بەپێی پەتی هەڵبگرێت، ئەوا ئەو ئازارەی كە پیاوەكە دەیچێژێت منداڵبوونی ژنەكە ئاسان دەكات و لە ئازاری ژنەكە كەمدەكاتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif