وادەی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق دیاری کرا

ليست هناك تعليقات




ماوەی 10 رۆژە داعش هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و گوندنشینانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان چڕکردووەتەوە، لەو ماوەیەدا لە پێنج هێرشدا 22 پێشمەرگە و 3 سڤیلی شەهیدکردووە، پێشمەرگەش بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی ئەو هێرشانەیان داوە.

داعش کە ئێستا هیچ شار و ئاواییەکی بەدەستەوە نەماوە، پەنای بردووەتە بەر شەڕی پارتیزانی، بۆ ئەمەش سوود لەو بۆشاییە ئەمنییە وەردەگرێت، کە لە دوای رووداوەکانی ئۆکتۆبەری 2017 لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دروستبوون.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان گوتی، "ئێستا هەوڵ دەدەین لەم قۆناخەدا کە زۆر پێویستە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق پێکەوە ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدەن. ئۆپەراسیۆنەکانیش دەبێت بەردەوام بن و هێز لەو ناوچانە جێگیربکرێت کە مۆڵگەی داعشیان تێدایە."

لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە لێدوانێکدا گوتی هاوئاهەنگییەکانیان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر دەکەن و پەلە لە بڵاوەکردنی دوو لیوا هاوبەشەکەی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق خێراتر دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە شاخەوان عەبدوڵڵا، بەربژێری سەرکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، ئەو هێرشانە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقەوە کراون، بۆیە ئەوان لێی بەرپرسن.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، داعش پلانی شه‌ڕی گۆڕیوه‌ له‌ئاشكراوه‌ بۆ جه‌نگی شاراوه‌، بۆیە بە پێویستی دەزانێت قه‌باره‌ و جۆری هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه‌ فراوانتر بكرێن.

رۆژی دووشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فەرماندەی گشتیی پێشمەرگە لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى "تيرۆریستانى داعش" و تێكشكاندنيان، ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هاوئاهه‌نگيى سه‌ربازيى تۆكمه‌ له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراقدا هه‌بێت و بۆشايى و كه‌لێنى ئه‌منيى نێوانيان پڕ بكه‌نه‌وه.

ئیحسان قەیسوون، شرۆڤەکاری سەربازییە و دەڵێت، "هێزە سەربازییەکانی عێراق یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس دەبن، ئەگەر ژمارەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانت بۆ بژمێرم بە نیو کاژێر ناتوانم بیانژێرم، سوپای عێراق، پۆلیسی فیدڕاڵی، دژە تیرۆر، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی، حەشدی شەعبی، هەموو ئەوانە و نەتوانین بەسەر پاشماوەی داعش زاڵ بین؟ دیارە خزمەتکردنێک هەیە بۆ بەدیهێنانی ئامانجی سیاسی، بۆیە داعش لەم چوارچێوە و بۆ بەدیهێنانی ئامانجی سیاسی دەجوڵێتەوە، پێویستە لەبیری نەکەین کە داعش لە منداڵدانی قاعیدەوە دروست نەبووە، ئەمەم چەندین جار لە رووداوەوە گوتووە کە داعش دروستکراوێکی هەرێمی و نێودەوڵەتییە، کەوایە ئامانجی نێودەوڵەتی و هەرێمی بەجێدەگەیێنێت."

زیادبوونی هێرشەکانی داعش لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەکاتێکدایە لایەنە ناکۆکە شیعەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەت مشتومڕیانە و کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکاش لە عێراق تەنیا 25 رۆژی ماوە، کە بەکشانەوەیان و کەمبوونەوەی هاوکارییەکانییان ئەگەری زیادبوونی هێرشەکان هەیە و ئەمەش پێویستیی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان و هاوئاهەنگی زیاتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش زیاتر دەکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif