دامەزراندن یان گرێبەست؟

ليست هناك تعليقات



هێمن ساڵح
-
یەکێک لە کێشە هەرە گەورەکانی کەرتی گشتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو دامەزراندنە بە لێشاوەیە کە ئێستا زۆرینەی بێکارن و هیچ بەڕێوبەر و کەسێک ناتوانێ لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات، لەبەرئەوە ئەگەر بمانەوێ لە داهاتوو لە کەرتی گشتیدا بەرهەمهێن بین ئەوە پێویستە هەر فەرمانبەرێکی حکوومەت وەکو فەرمانبەری کۆمپانیاکان بە گرێبەست بێت نەوەکو دامەزراندن. 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (عەرەبی ئەلجدید) زیاتر لە 40%ی فەرمانبەرانی حکومەتی عێراق لە دامەزراوە حکومییەکاندا بێ کارن و بەگوێرەی ناونیشانی کارەکەیان هیچ کارێک ناکەن، لەکاتێکدا ساڵانە بڕێکی زۆر لە بودجەی حکومەتیان بۆ تەرخان دەکرێت. 

ئەگەر سەیری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بکرێت رەنگە ئەو رێژەیە زۆر زیاتر بێت، ئەوە جگە لەوەی فەرمانبەرانەی کە دامەزراون و هیچ بەرهەمیان نیە بوون بە گەورەترین بەڵا بۆ دەزگاکە و لە بودجەی گشتیش پارەیەکی زۆر دەبەن، بەبێ ئەوەی هیچ کارێک بکەن، جگە لەوەش هیچ بەڕێوبەرێک دەسەڵاتی لێپرسینەوەی نیە لەگەڵیاندا.

ئەگەر بێت و کۆی فەرمانبەرانی حکوومەت بکرێن بە گرێبەست و ترسیان هەبێت ساڵی داهاتوو گرێبەستیان بۆ نوێ ناکرێتەوە ئەوە بێگومان بەرپرسیاریەتی خۆیان جێبەجێ دەکەن، بەڵام ئێستا کە هیچ ترسێکیان نیە لە دوورخستنەوەیان لە کار ئەوە زۆر بێمنەتن و تەنیا بیرلەوە دەکەنەوە دەوام نەکەن.

بێگومان ئەو بیرۆکە و پڕۆژەیە موناقەشەی زۆر هەڵدەگرێت و پێویستە لەگەڵ ئەوەدا پلانی دیکە هەبێت بۆ رێکخستنی مافی فەرمانبەران بەپێی توانا و پسپۆری و شارەزایی و ئەزموون و خزمەت.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif