چین بە راپۆرتێک وەڵامی رەخنەکانی ئەمریکا دەداتەوە

ليست هناك تعليقات


 
سەرکردەی 110 وڵاتی جیهان لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە بانگهێشتکراون بۆئەوەی رۆژانی 9 و 10ـی ئەم مانگە بەشداری لە "لووتکەی دیموکراسی"دا بکەن کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.

جین ساكی، گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، "ئەمە دەرفەتێکە" بۆ سەرکردەکان تاوەکو گفتوگۆ بکەن لەسەر ئاستەنگ و دەرفەتەکانی بەردەم حکومەتە دیموکراسییەکانی جیهان؛ هەروەها بۆ ئەوەی تاوتوێی ئەوە بکەن کە دیموکراسی چۆن دەتوانێت خزمەت بە هاووڵاتییەکانیان بکات، ئەوەش لەسەر بنەمای ستوونەکانی لووتکەکە، کە بریتین لە: بەهێزکردنی دیموکراسی، بەرگریکردن دژی خۆسەپێنی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پەرەدان بە رێزگرتن لە مافی مرۆڤ.

چین بۆ لووتکەکە بانگهێشتنەکراوە، بەڵام تایوان لەنێو لیستی بانگهێشتکراواندایە، ئەوەش کاردانەوەی تووندی پەکینی لێکەوتووەتەوە، بە تایبەتیش کە چین، تایوان بە بەشێك لە خاکی خۆی دەزانێت و دژی ئەوەیە لە لایەن رۆژئاواوە وەکو قەوارەیەکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

جێگری وەزیری دەرەوەی چین بە تووندی رەخنە لە واشنتن دەگرێت و دەڵێت، ئەمریکا دەیەوێت بەم کارەی "وڵاتان بەسەر دیموکراسی و نادیموکراسییدا دابەشبکات و پەنجەی تۆمەت بۆ سیستمی دیموکراسییان رابکشێت."

لی یوچێنگ، جێگری وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند، "لە راستیدا ئەمە دژی دیموکراسییە؛ هیچ خزمەتێک بە یەکڕیزیی جیهان ناکات؛ هیچ باشییەکی بۆ هاوئاهەنگی و پێشکەوتن نابێت. ئەمە بیرکردنەوە و نیازە دووژمنکارەکان پێشاندەدات. دیموکراسی تەنیا ئامرازێکە بۆ گوشارخستنەسەر هەر کەسێک کە لەگەڵ ئەوان هاوڕا نەبێت بۆ ئەوەی پێشکەوتنی وڵاتانی دیکە بوەستێنن."

لە کاردانەوەی کۆنفرانسی "لووتکەی دیموکراسی"ـی ئەمریکا، بڕیارە ئەمڕۆ چین راپۆرتێک بە ناوی "ئەو دیموکراسییەی کە کاردەکات" بڵاوبکاتەوە و تێیدا لە روانگەی خۆیەوە باس لە دیموکراسیی وڵاتەکەی و جیهان بکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif