ئەم شارە کێشە لەنێوان تورکیا و سووریا دروستدەکاتەوە

ليست هناك تعليقات


پەرلەمانی سووریا دەڵێت، ئەوەی لەدەستیان بێت بۆ وەرگرتنەوەی شاری هاتای لە تورکیا دەیکەن و وەزیری بەرگریی تورکیاش ئەو لێدوانە بە "بێمانا" ناودەبات.

هاتای یانیش لیوا ئەسکەندەروون، ئەو شارەی جێگەی مشتومڕی نێوان تورکیا و سووریایە، جارێکی دیکە کەوتەوە رۆژەڤ؛ ئەنقەرە و دیمەشق لێدوانی دژ بە یەکدی لەمبارەوە دەدەن. ئەو شارە دەکەوێتە باشووری تورکیا، لە سێ لاوە لەگەڵ سووریا هاوسنوورە و تەنیا لە لاکەی دیکەوە لەگەڵ تورکیا هەمان سنووری هەیە.

سێشەممەی رابردوو 30-11-2021 بە بۆنەی تێپەڕبوونی 82 ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنی ئەو شارە لەلایەن تورکیاوە، پەرلەمانی سووریا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: "هاتای دڵی سووریایە و شارێکی دانەبڕاوە لە جەستەی سووریا. بە دڵنیاییەوە ئەوەی لەدەستمان بێت ئەنجامیدەدەین بۆ گەڕاندنەوەی ئەو شارە. تورکیا وەکو نەوەکانی عوسمانی چاویان لە داگیرکاری و هێرشکردنە سەر خاکی سووریایە. ئەوان لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان پێشێلکاریی زۆریان لە سووریا کردووە."

رۆژی هەینی وەزیری بەرگریی تورکیا بە یاوەریی ژمارەیەک بەرپرسی سەربازیی وڵاتەکەی گەیشتە هاتای و لەوێ جەختی لەسەر بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکان لە هەرێمی کوردستان و سووریا کردەوە؛ هاوکات وەڵامی پەرلەمانی سووریاشی لەبارەی هاتای دایەوە.

خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، "لەبارەی شاری هاتایمان زنجیرەیەک روونکردنەوەی بێ مانا دەبیستین. هاوڕێیان، ئەو روونکردنەوانە وەکو هاواری سەرخۆشێک یان وڕێنەی کەسێک لە کۆمادا بێت وان و هیچ بەها و نرخێکیان نییە. ئێمە وەکو سوپای تورکیا چاومان لە خاکی کەس نییە، بەڵام ئەو کەسانەی شارەزای مێژوون و دەیخوێننەوە دەزانن ئەو لایەنانەی چاویان لە خاکی ئێمە بووە، چییان بەسەردا هاتووە."

پێش ئەیلوولی 1938 هاتای وەک بەشێک لە خاكی سووریا لەژێر دەسەڵاتی فەرەنسییەکاندا بوو؛ رۆژی 2ی ئەیلوولی 1938 هاتای سەربەخۆیی لە ژێر ناوی [دەوڵەتی هاتای] راگەیاند، بەڵام ساڵێک دواتر و لەگەڵ کشانەوەی فەرەنسییەکان لە ناوچەکە، ئەو شارە لەلایەن تورکیاوە کۆنترۆڵکرا و ئێستا پارێزگای ژمارە 31ی کۆماری تورکیایە و ژمارەی دانیشتووانی 1.6 ملیۆن کەسن

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif