وەڵامی هاندەرانی بۆرووسیا دۆرتموند دەداتەوە

ليست هناك تعليقات



هاندەرانی یانەی بۆرووسیا دۆرتموند لە یاریی دێرکلاسیکێردا، بۆ ئەوەی کاریگەری دەروونی بخەنە سەر رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هاواریان دەکرد "مێسی، مێسی، مێسی". راهێنەری بایرن میونشنیش لەدوای یارییەکە وەڵامی دانەوە.

لە گەڕی 14ـی بوندێسلیگا، لە یاریی دێرکلاسیکێردا، بایرن میونشن لەسەر یاریگەی سیگنال ئیدۆنا پارک بووە میوانی بۆرووسیا دۆرتموند و بە ئەنجامی 3-2 لێیبردەوە، کە لەو یارییەدا هاندەرانی تیپی خاوەن یاریگە، هاواریان دەکرد "مێسی، مێسی، مێسی".

هاندەرانی بۆرووسیا دۆرتموند دەیانویست بەو دروشمە کاریگەری بخەنە سەر لیڤاندۆڤسکی، بەڵام ئەو توانی 2 گۆڵ لە 3 گۆڵی یانەکەی تۆماربکات و سەرکەوتنێکی گەورە بۆ یانەکەی بەدەستبێنێت.

دوای یارییەکە، یولیان ناگێلسمانی راهێنەری یانەی بایرن میونشن، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا، وەڵامی هاندەرانی بۆرووسیا دۆرتموندی دایەوە و گوتی "رۆبێرت وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی هەبوو، دوو گۆڵی یەکلاکەرەوەی تۆمارکرد، سەرەڕای ئەو هەموو هاوارکردنەیان بە ناوی مێسییەوە".

مەبەستی هاندەرانی بۆرووسیا دۆرتموند لە گوتنەوەی ناوی مێسی، یەکلاکردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بوو لە لایەن ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە، دوای ئەوەی لیڤاندۆڤسکی بە یەکێک لە بەربژێرە سەرەکییەکانی خەڵاتەکە دادەنرا.

ناگێلسمان لەبارەی یارییەکەشەوە، گوتی "پێموایە ئێمە شایەنی بردنەوە بووین، سەبارەت بە لێدانەکانی سزاش پێموایە ئێمە و ئەوان شایەنی لێدانێکی سزا بووین".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif