تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان خەمۆکی و خەمباری زیاددەکەن

ليست هناك تعليقات

 


توێژەرانی زانکۆی ئیلینۆس و پیترسبێرگ پەیوەندی نێوان زۆر بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و تووشبوون بە خەمۆکیان بۆ دەرکەوتووە، دەڵێن دەبێت بەکارهێنانیان لەنێو گەنجان سنوورداربکرێت.

بەگوێرەی گوتەکانی توێژەرانی زانکۆی ئیلینۆس و پیترسبێرگ کە بەدواداچوونیان بۆ کاریگەرییەکانی زۆر بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر دەروونی مرۆڤ کردووە، دەرکەوتووە هۆکارە بۆ چەندین ئاڵۆزی دەروونی.

د. کرایگ سیواڵ، خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی پیترسبێرگ دەڵێت روونکردنەوەی زۆر هەن لەبارەی کاریگەری بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بۆ تووشبوون بە خەمۆکی، بەڵام دەڵێت یەکێك لە سەرەکیترین هۆکارەکان لەم ماوەیە بیستن و بینینی کۆمەڵێك هەواڵی ناخۆش بووە لەبارەی مردنی ئازیزان و تووشبووانی کۆرۆنا.

د. کرایگ سیواڵ هاوکات دەشڵێت یەکێكی دیکە لە هۆکارەکان ئەوەیە خەڵک بۆ پەیوەندیکردن تەنیا تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیان بەکارهێناوە، ئەمەش وایکردووە لە یەکدی نزیک نەبن و هەست بە تەنیایی و خەمۆکی بکەن لە داهاتوودا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif