دڵشاد شهاب: باوکم لە سێدارەدرا، بەبێ ئەوەی مافی بەرگریکردنی لە خۆی هەبێ

ليست هناك تعليقات

ڕاوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەیەکی میدیاییدا کە شەوی ڕابردوو لە کەناڵی ڕووداو سەبارەت بە(سەبەخۆیی دادگاکان لە هەرێمی کوردستان)کرا، وێڕای ئەوەی باسی لە گرنگی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان کردو تیشکی خستە سەر ڕۆڵی بەهێزی دادگاکانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا، لە چوارچێوەی بەرنامەکەدا لە وەڵامی یەکێك لەدادوەرەکاندا کە نمونەی لەسەر دادگاکانی سەردەمی بەعس هێنایەوە، باسی لە یەکێك لە ستەمەکانی دامەزراوەیی دادوەری عێراق کرد کە چۆن بوەتە بەشێك لەو ستەمەی کە حکومەتی بەعس دەیکرد، کە چۆن مرۆڤی مەدەنی بێ چەك بەبێ ئەوەی مافی بەرگری لە خۆکردنی هەبێت تۆمەتی خراوەتە پاڵ و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوە.

دڵشاد شەهاب، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەکەدا وتی: من و هەزارانی وەك من قوربانی ستەمی بەعسین کە تۆمەتی بێ بنەما دروست کرا بۆ کەسوکارەکانمان، باوکی من یەکێك لەوانەبوو کە بەتاوانی خیانەت لە ماوەیەکی کەمدا حکومی لەسێدارەدان بۆ باوکم دەرکرا بەبێ ئەوەی مافی ئەوەی هەبێ بەرگری لە خۆی بکا، لە چەند کاتژمێرێکی کەمدا دوای دەستگیرکردنی

لە درێژەی دیدارەکەدا وتی، ئەوانەی قوربانی ئەو ستەمەن لە ڕابردوودا کراوە و بە چاوی خۆمان بینیومانە کە چۆن لە کردەوەی ئەنفالدا خەڵکی بێتاوانی بێ چەكی مەدەنی تۆمەتی خیانەتی درایە پاڵ و ئیعدام دەکرا، بۆیە هیچ کاتێك لەگەڵ ئەوەنیم بەراوردی سیستمی دادوەری بکرێت بە ڕابردوو

دڵشاد شەهاب:
ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، کوڕە شەهیدە و باوکی لە عەمەلیەی ئەنفالی بارزانیەکاندا، ڕژێمی بەعس لە سێدارەی داوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif