گوتارەکەی نێچیرڤان کەی بکەینە کردار؟

ليست هناك تعليقات


 فارس نەورۆڵی
-
لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستاندا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وتارێکی پێشکەشکرد، بۆ ئەوەی لە ماناو مەغزای ئەو گوتارە تێبگەین، دەبێ بە بەدیقەتەوە بیخوێنینەوە بۆ ئەوەی بزانین ئەم گوتارە مانای چی دەبەخشێ و ڕاستی ماناکانی چییە، هەتا بگەینە تێگەشتنێکی دروست لە گوتارەکە و ئامانجی گوتارەکە و هەر وشەیەک لە هەرکارێک دەبێ لێی تێبگەین و دەبێ دیاریبکەین، بەگوێرەی ئەو وشە و کێشانەی لەناو کۆمەڵگادا کە لە دەوری ئەم گوتارەن.

سەرۆک لەگوتارەکەیدا دەیەوێ بانگی کۆمەڵگا و سیاسەت و حزب و هەموو ئاڕاستەکان بکات بۆ سەر خوانی کانون (قانون) کە چارەسەر لێرەوەیە، لەبەر ئەوەی گوتارەکەی نێچیرڤان کۆمەڵێک کۆدی تێدایە پێویستیان بە کردنەوەیە لە ڕێگای ئەقڵەوە.

لەم گوتارەدا سەرۆک فەلسەفەی سیاسی و فەلسەفەی قانونی پێکەوە گرێداوە بۆ خولقاندنی پرسیاری قانون چییە؟ لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا سەرۆک نێچیرڤان دەڕواتە ناو جوگرافیای پەروەردەو کەلتورەوە. لێرەوە قانون بە کلیلی چارەسەری کۆی کێشەکانی کۆمەڵگا دەزانێ و هەتا قانون سەروەر نەبێت کێشەکان نەک چارەسەر ناکرێن، بەڵکو بەردەوام لە سەرەو لێژبوونەوەدایە.

لە ڕۆشنایی گوتارەکەی سەرۆکی هەرێمەوە، ئەگەر یاسا سەروەربێت و ئەم گوتارە بەرینە نێو کردار ئەم گۆڕانکارییانە ڕوودەدات:

1- هاوسەنگی لە ژیانی خەڵکدا ڕوودەدات، لەبەر ئەوەی یاسا واتا دادپەروەری.

2- ئەگەر یاسا سەروەر بوو خەڵک ڕۆشنبیری یاسای لەلا دروست دەبێت، تاک خۆی مافی خۆیناسێنێ، بەڵکو یاسا ماف بۆ ماف خوراوان وەردەگرێتەوە ناوەندوکەسایەتی جیاجیادروست نابێت کەبەپارە کێشەکان چارەسەر کات. 

3- ئەگەر یاسا سەروەر بوو دەرمان و پێداویستی تەندروستی بێ کواڵتی ناهێنن و بەسەر خەڵکدا ساغی بکەنەوە ئەگەر بچینە نۆرینگەی پزیشکە کان ئەو هەمو نەخۆشە دەبینی ئەگەر بێگانە یەک بیبنێ دەڵێ ئەم کۆمەڵگایە نەخۆشخانەیە.

4- ئەگەر یاسا سەروەر بوو یەکەی حەفتاو هەشتا لە یەکەیەکی دەوڵەتیدا دەتوێنەوە و کۆ دە کرێنەوە.

5- ئەگەر یاسا سەروەر بوو خەمێک لە فەرهەنگ و کەلتورو پەروەردە دەخۆین.

6- ئەگەر یاسا سەروەر بوو ئەوا بازگەکان لە بازگەی حزبەوە دەبێتە بازگەی حکومەتی هەرێم و هیچ هێزێک بازگەکان بە ڕەنگی خۆی ڕەنگ ناکات، بەڵکو ئاڵای کوردستان دەکاتە ڕەنگی خۆی.

7- ئەگەر یاسا سەروەر بوو ڕێگا نادرێ کەس سوکایەتی بە سیمبولەکانی کوردستان بکات.

8- ئەگەر یاسا سەروەر بوو ئینتیما دروست دەبێت.

9- ئەگەر یاسا سەروەر بوو متمانە دروست دەبێت.

10- ئەگەر یاسا سەروەر بوو ئەوا یاسا بۆ هەموو کەس وەک یەک جێبەجێ دەکرێ، گەر وابوو هاوڵاتی باوەڕی بە یاساکان دەبێت.

11. گەر یاسا سەروەربێت سکێک لەتێری دا ئازاری نابێت وسکێک لەبرسیەتیدائازاری هەبێت

ئەم گوتارەی سەرۆکی هەرێم دیزاینە بۆ حکومڕانییەکی باش و دەکرێ چەندان وتاری لەسەر بنووسرێت. بۆیە ئەم گوتارە لەو گوتارانەیە هەمیشە بە زیندویی دەمێنێتەوە. کەواتە هەرکات دادوەرێک، بیرمەندێک، ڕۆشنبیرێک، مامۆستایەکی زانکۆ، ڕۆژنامەنوسێک، مامۆستایەکی ئاینی، قەشەیەک، دیداری سەرۆک نێچیرڤانی هەبوو دەبێت ئەو پرسیارەی لێ بکات بۆ وڵاتێکی ئارام و حکومڕانییەکی باش کەی ئەو گوتارەی سەروەری یاسا بکرێتە کردار؟ 



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif