چاوەڕوان دەکرێت بگاتە بەرزترین ئاست لە شەش مانگی رابردودا

ليست هناك تعليقات


 نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی لەژێر فشاری دۆلاردا دابەزی، بەڵام بەرەو گەورەترین بازدانی هەفتانەی دەڕوات لە ماوەی شەش مانگی رابردودا، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ نیگەرانییەکان بۆ بەرزبونەوەی نرخەکەی.

لە بۆرسەی جیهانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی زێڕ 4.4 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی کە دەکاتە 22% و بەهای یەک ئۆنسە گەیشتە 1.858 دۆلار، دوای ئەوەی چوارشەممەی رابردو گەیشتە بەرزترین ئاست لە ماوەی پێنج مانگی رابردودا.

هێشتا چاوەڕوان دەکرێت کانزا زەردەکە بگاتە گەورەترین دەستکەوتی هەفتانەی لە 7ی ئایاری 2021ەوە
هۆکاری دابەزینی بەهای زێڕ بەهۆی بەرزبونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکییەوەیە بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە مانگی تەموزی 2020ەوە و فشاری خستە سەر ئاڵتون بە زیادکردنی تێچونەکەی، بەڵام هێشتا چاوەڕوان دەکرێت کانزا زەردەکە بگاتە گەورەترین دەستکەوتی هەفتانەی لە 7ی ئایاری 2021ەوە.

لە هەرێمی کوردستانیش بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بەرامبەرە بە 330 هەزار دیناری عێراقی، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 380 هەزار دینارە
محه‌مه‌د حسێن له‌ زه‌ڕه‌نگه‌ری‌ نیاز له‌ سلێمانی‌ راگه‌یاند، لە هەرێمی کوردستانیش بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بەرامبەرە بە 330 هەزار دیناری عێراقی، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 380 هەزار دینار و نرخی یەک لیرەش بە 395 دۆلارە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif