دەزگای لوتكە لە بارەی كۆچەوە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

ليست هناك تعليقات



دەزگای لوتكە، وەك دەزگایەكی تایبەتمەند بە كۆچ كە لە ڕابردوودا زۆرترین هاوكاری بەو كۆچبەرانە پێشكەشكردوە كە لە شوێنە جیاوازەكان گیریانخواردوە یان دەستگیركراون

ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێكیدا سەبارەت بە كۆچی گەنجان دەڵێت(ئەو سیاسەتانەی حکومەت پەیڕەویدەکات لە بەڕێوەبردندا بۆتە هۆی دروستبوونی جیاوازی چینایەتی، چینێکی ‌زۆرینەی هەژارو و کەمینەیەکی دەوڵەمەند.

دەقی بەیاننامەی دەزگای لوتكە

سەبارەت بە زیادبوونی دیاردەی کۆچی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان

بۆ وڵاتانی دەرەوە بە گشتی و وڵاتی بیلاروسیا بە تایبەتی

هەرچەندە کۆچ کردن پەپێ بەیاننامەی مافەکانی مرۆڤ ڕێگەپێدراوە.

لە جیهاندا زۆر کەس بەتایبەتی لە وڵاتانی ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم چەند ساڵەی ڕابردودا لە هەوڵی کۆچدان و ئامارەکان بەشێوەیەکی مەترستدار بەرزبۆتەوە.

بەڵام دیاردەی کۆچ بە پێی بۆچونی ئێمە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە بەراورد بە وڵاتانی تر هۆکارەکانی جیاوازن و کەڵەکە بووی ساڵانێکی زۆرن کە هاوڵاتیانی عێراق و ‌هەرێمی کوردستان تیایدا بوونەتە قوربانی کە لەم بە بەیاننامەیەدا دیارترینیان دەیانخەینە ڕوو.

أ‌- بەشێوەیەکی گشتی لە عراق:

1- نا سەقامگیری باری ئەمنی و سەروەرنەبوونی یاسا لە وڵاتدا و نەبونی ئازادی و دادپەروەی کۆمەڵایەتی.

2- هەرچەندە عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە لە ڕووی ئابوری و سەرچاوەی مرۆییەوە بەڵام بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەەکان لە 40 ٪ی دانیشتوانەکەی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

3- ململانێێ سیاسی و هەوڵدانی پارتە سیاسییەکان و دەسەڵاتداران بۆ قۆرخ کردنی جومگەکانی دەسەڵات و بەکارهێننانی لە بەرژەوەندی خۆیان یان کۆمپانیاکانیان یان بەرژەوەندی وڵاتانی ئیقلیمی لە دوای روخانی ڕژێمی دکتاتۆری بەعسەوە.

4- پشتگوێ خستن و سزادانی چەند ناوچەیەکی دیاری کراو و بێبەشکردنیان لە پرۆژەی خزمەتگوزاری و کەمتەرخەمی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری سەرەتایی بە هاوڵاتیان.

5- لاوازی حکومەت لە جێبەجێکردنی چاکسازی و نەبوونی بڕیاری یەکلایی کەرەوە لە سەر کێشە ئابووری و سیاسسیەکان و دەست تێوەردانی دەرەکی لە کێشەکانی عێراقدا.

ب‌- لە هەرێمی کوردستان:

1. شەفاف نەبوونی داهات و خەرجییاکان و نەبوونی یاسای بودجەی هەرێم لەساڵانی ڕابردوو، هەروەها بێ پلانی بۆ بەڕێوەبردنی توانا دارایی و مرۆییەکانی هەرێمی کوردستان.

2. پێنەدان و دواکەوتنی موچە بە بیانووی جۆراوجۆر کە بۆتە هۆی بێ متمانەی

3. پشتگوێ خستن و سزادانی چەند ناوچەیەکی دیاریکراو تەنانەت چەند گەڕەکێک لە ناو شارەکاندا و بێبەشکردنیان لە پرۆژەکانی کەرتی گشتی و کەمتەرخەمی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری سەرەتایی بە هاوڵاتیان.

4. کەمتەرخەمی لە بەڕێوەبردن و نا دادپەروەری کۆمەڵایەتی و سودمەندنەبوونی هاوڵاتیان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لە سەروەت و سامانی هەرێمی کوردستان.

5. ئەو سیاسەتانەی حکومەت پەیڕەویدەکات لە بەڕێوەبردندا بۆتە هۆی دروستبوونی جیاوازی چینایەتی، چینێکی ‌زۆرینەی هەژارو و کەمینەیەکی دەوڵەمەند.

6. نەبونی دەزگای تایبەتی حکومی بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە ئاکامەکانی کۆچی نایاسایی و ئاراستەکردنی توانا و ‌هێزی گەنجان لە ناو وڵاتدا.

7. دابین نەکردنی هەلی کار و دامەزراندن بۆ گەنجان.

سەرباری ئەمانە پاڵنەری کۆچی ‌هاوڵاتیانی عێراق و لە ناویشیاندا کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ بیلاڕوسیا:

پێدانی ڤیزای وڵاتی بیلاڕوسیایە بە هاوڵاتیانی عێراقی بە شێوەیەکی بەربڵاو وە هاندانیان بۆ گرتنەربەری بەزاندنی سنورەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و بەکارهێنانی کارتی کۆچبەران دژی یەکێتی ئەوروپا وەک کارتێکی فشار بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەکانی خۆی لە یەکێتی ئەروپا.

دەزگای لوتکە وڵاتـــانــی(بیلاڕوسیا و پۆڵەندا و یەکێتی ئەوروپا)

بەرپرسن لە ژیان و چارەنوسی ئەو هەزاران کۆچبەرەی لەسەر سنوری وڵاتەکانیان کە لە بارودۆخێکی دژوار ژیان دەگوزەرێن پێویستە ڕێگە بدرێت دەربازی یەکێتی ئەوروپابن و وەڵام بەداواکاریەکانیان بدرێتەوە.

ئاری جەلال
سەرۆكی دەزگای لوتكە

#
كــورتـەیــەك لـە کارو چالاکییاکانی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران:

دەزگاکەمان توانیویەتی هاوکاری پەنابەران و کۆچبەران بکات لەماوەی ساڵانی ڕابردوو

لەناوخۆو دەرەوەی وڵات هەر لەپێشكەشكردنی رێنمای یاسایی بە پەنابەران لەكاتی كۆچكردنیانداو هەروەها دۆزینەوەی هەلی كار بۆ دیپۆرتكراوەكان لەكەرتی گشتی و تایبەت.

كاركردن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیانی رێگای هەندەران و گەڕان و پشكنین بە دوای بێسەروشوێن بووان، پێشكەشكردنی كۆمەك بە لێقەوماوانی جەنگ، وەك: (خواردن، جلوبەرگ، پێداویستی ناوماڵ هتد..)، هەروەها دابینكردنی دەرمان و ئامێری پزیشكی و ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن و دابینكردنی تێچوی نەشتەرگەری بۆ ئاوارەو پەنابەران لە نەخۆشخانە حكومی و تایبەتەكاندا.

بەدواداچوون و ئامادەكردنی دەیان راپۆرت لەسەر ئەگەری كۆچكردنی بەلێشاوی هاوڵاتیان، چەندینجار بەشێوەی پڕۆژە بڕیارو یاداشتنامە لایەنی پەیوەندیدارمان لێ ئاگادار كردۆتەوە.

بەهاوكاری رێكخراوە بیانییەكان و پەلكێشكردنیان بۆ هەرێمی كوردستان، چەندین بۆنەو ئاهەنگی جیاواز بۆ خوێندكارانی پەنابەران لە كامپەكاندا سازكراوە و دیاریی و خەڵات دابەشكراوە بەسەریاندا.

ئازادكردن و گەڕانەوەی سەدان پەنابەری عێراق لەزیندانەكانی دەرەوەی وڵات و هەندێك جێگەی تر لەژێر دەستی میلیشیا چەكدارەكاندا و گەڕاندنەوەیان بۆ ناو خانەوادەكانیان.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق