ئەمریکا و ناتۆ لەسەر ئۆکراین ھۆشداری دەدەنە ڕووسیا

ليست هناك تعليقات

 


ئەمریکا و ناتۆ لە دژی پێشێلکارییەکان و کۆکردنەوەی ھێز لە بەرامبەر ئۆکراین ھۆشداری توند دەدەنە حکومەتی ڕووسیا. 

ڕۆبێرت مینیندێز ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا داوای لە جۆو بایدنی سەرۆکی وڵاتەکەی کردووە لە ئەگەری بەردەوامی پێشێلکارییەکانی ڕووسیا بەرامبەر حکومەتی ئۆکراین بە تایبەتیش لەسەر سنورەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، سزای نوێ و توند بەسەر حکومەت و دەسەڵاتدارانی ڕووسیادا بسەپێنێت.

یەنس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)ش ڕایگەیاند، زۆر بە وردی چاودێری حکومەتی ڕووسیا دەکەن لە کۆکردنەوەی ھێز لە سنورەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئۆکراین کە ئەوەش پێشێلکارییە و لە ھەر ڕووداوێکی نەخوازراویش حکومەتی مۆسکۆ بەرپرسیار دەبێت.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق