تراژیدیای هەژاری و نایەکسانی لە فەرەنسادا

ليست هناك تعليقات



عادل باخەوان
-
ماوەی چەند ڕۆژێکە کۆمەڵێک هاوڕێی زۆر نزیک داوادەکەن کە چەند تێبینیەک لەسەر تراژیدیای هەژاری لە فەرەنسادا 

بنوسم و بۆ وەڵامدانەوەی ئەو خۆشەویستانە ئەم خاڵانەی خوارەوە تۆماردەکەم.

1. تەنها ساڵی ٢٠٢٠ و بەپێی ڕێکخراوی کاریتاتیڤ، یەک ملیۆن فەرەنسی هاتە سەر ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە فەرەنسادا بەدەست هەژاریەوە دەناڵێنن. 

2. تەنها لەم ساڵدا حەوت ملیۆن فەرەنسی لە تاو هەژاری و بۆ ئەوەی سێ ژەم نانبخۆن، پەنایان بردوەتە بەر ئەو ڕێکخراوانەی کە خواردن بەسەر هەژاراندا دابەشدەکەن. واتە ڕىژەی 10% هاوڵاتیانی فەرەنسی. لە کاتێکدا لە ٢٠٠٨ دا تەنها سێ ملیۆن بوون.

3. لە کاتێکدا بەس تەنها لەم ساڵدا، گروپە دەوڵەمەندەکەی فەرەنسا، بیست و پێنج ملیار ئیرۆ هاتوتە سەر مڵۆی سەرمایەکەیان و زیاتر لە ساڵی ڕابوردو دەوڵەمەدن بوون.

4. تەنها لەم ساڵدا سەدو پەنجا هەزار فەرەنسی دیکە چونەتە سەر سیستمی یارمەتی کۆمەڵایەتی کە لە نێو یادەوەری دەستەجەمعی فەرەنسیەکاندا بە بەرنامەی نەمردن لە برسانا ناوبانگی دەرکردوە و زیاتر لە دوو ملیۆن فەرەنسی لەسەر ئەم بەرنامەیە دەژین.

5. بەپێی تازەرین ڕاپۆرتی دەزگای INSEE کە حکومەتی فەرەنسی بە فەرمی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و پشت بە داتاکانی دەبەستێت، 35 % ئەو خێزانانەی جیابونەتەوە لە ژێر هێڵی هەژاریەوەن.

6. لەم ساڵدا ژمارەی ئەو ژنە فەرەنسیانەی کە کاردەکەن و داهاتەکەیان ڕێگایان پێنادات کە هێڵی هەژاریی بەجێبێڵن گەیشتە دوو ملیۆن و سێسەد هەزار کەس.

7. ڕێژەی هەژاریی لەنێوان گەنجاندا، ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٢٩ ساڵدایە، 50 % زیادی کردوە و ژمارەیان گەیشتوەتە دوو ملیۆن و پێنجسەد هەزار کەس.

8. بەپێی دوا ڕاپۆرتی ئۆبسێرڤاتواری نیشتمانی، ڕێژەی ئەو خوێندکارانی کە ناتوان لە ڕۆژێکدا سێ ژەم نانبخۆن دەگاتە 23% و بەشێکی زۆریشیان دەڵێن کە مەرجنیە هەر کاتێک برسیانبوو بتوانن خواردن بکڕن.

9. لەهەمانکاتدا تەنها خەرجیەکانی سێ شەوی ئاهەنگی زەواجی کچەکەی خاوەنی شەریکەی مێتال، لە کۆشکەکانی لویسی چواردەهەم لە پاریس یەکسانبوو بە هەزار و حەوت سەد ساڵی موچەی کرێکارێکی فەرەنسی کە بۆ ئەو شەریکەیە کاردەکات.

10. هەر بەپێی دوا ڕاپۆرتی ئینسێ، مناڵانی چینی کرێکارانی فەرەنسا، 82,70% ڕیسکی ئەوەیان هەیە کە شەشی ئامادەیی تەواو نەکەن و واز لە قوتابخانە بێنن.

11. ژنانی فەرەنسا تەنها لە بەر ئەوەی ژنن، جیاوازی نێوان موچەکانیان لەگەڵ پیاواندام بۆ هەمان کار و بەهەمان بڕوانامەوە دەکرێت بگات بە 20,20% لە کەرتی تایبەتدا، 14,60% لە کەرتی گشتیدا، 21,20% لە کەرتی تەندروستیدا.

12. هەروەها بەپێی داتاکانی نۆ ئیگسۆزتیڤ، لە ساڵی ٢٠٢ دا پێنج سەد و هەشتا و حەوت کەس لە فەرەنسادا و لە سەر جادەکان مردوون و هۆکاری یەکەمیشی سەرما و برسیەتیبوە پێکەوە.

13. هەروەها بەپێی دوا داتای فەرمی، تەنها لە ناوچەی پاریسدا، دە هەزار و دوو سەد و هەشتا خێزان شوێنی حەوانەوەیان نیە و چاوەڕوانی ئەوەدەکەن کە شوقەیەکیان پێبدرێ و بەلای کەمەوە هەر یەکێک لەم خێزانانەش ٣ مناڵیان هەیە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق