کۆمسیۆن: دەنگی سوتاو و بایکۆت لە ٪٨٠یە لە شاری سلێمانی

ليست هناك تعليقات



کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە، رێژەی دەنگدان لە سنووری پارێزگای سلێمانی 37%بووە. بەڵام بەپێی ئەو ئەنجامە سەرەتاییانەی کۆمیسیۆن بڵاویکردوونەتەوە، نزیکەی 20%ی ئەوانە دەنگی دروستیان بە بەربژێری حیزب و سەربەخۆکان داوە و 17%ی دیکە دەنگەکانیان سووتاندووە.

بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە سنووری پارێزگای سلێمانی ملیۆنێک و 425 هەزار و 705 کەس مافی دەنگدانیان هەبووە. بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، 288 هەزار و 679 کەس دەنگیان بە حیزب و بەربژێرەکان داوە.

لە پێنج بازنەی پارێزگای سلێمانی کە 18 کورسی هەن. هاوپەیمانی کوردستان- یەکێتی هەشت کورسی، نەوەی نوێ پێنج کورسی، پارتی دوو کورسی، یەکگرتوو دوو کورسی و کۆمەڵی دادگەرییش یەک کورسییان بەدەستهێناوە.

لە پێنج بازنەکەی سلێمانیدا زۆرترین دەنگ بۆ بەدەستهێنانی کورسی 22 هەزار و 634 دەنگ بووە و لە بازنەی چواردا بووە. کەمترین دەنگیش بۆ بەدەستهێنانی کورسی لە بازنەی پێنجدا بووە و بە 5 هەزار و 346 دەنگ کورسی بەدەستهێنراوە.

لە بازنەی یەک، کە چوار کورسیی هەیە، لەکۆی نزیکەی 274 هەزار کەس کە مافی دەنگدانیان هەبووە. 44 هەزار و 334 کەس دەنگیان بە بەربژێرەکان داوە. کورسی یەکەم بە 12 هەزار و 255 دەنگ رێبوار ئەوڕەحمان لە نەوەی نوێ بەدەستیهێناوە. کورسی دووەم یادگار مەحمود بووە لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە شەش هەزار و 69 دەنگ. کورسیی سێیەم نەرمین مەعروف غەفوور لە هاوپەیمانیی کوردستان-یەکێتی، بە پێنج هەزار و 862 دەنگ بەدەستی هێناوە و کورسی چوارەمیش بە پێنج هەزار و 389 دەنگ دارا حەمە ئەحمەد لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەدەستیهێناوە.

بازنەی دووەم ژمارەی کورسییەکانی سێ کورسییە. زیاتر لە 341 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبوو. 61 هەزار و 875 کەس دەنگیان بە بەربژێرەکان داوە. کورسی یەکەم بەدریە ئیبراهیم لە نەوەی نوێ بە 19 هەزار و 98 دەنگ بەدەستیهێناوە. کورسیی دووەم بڕیار رەشید لە هاوپەیمانیی کوردستان- یەکێتی بە 11 هەزار و 462 دەنگ بەدەستیهێناوە. کورسی سێیەمیش ئاسۆ فەرەیدوون لە هاوپەیمانیی کوردستان- یەکێتی بە هەشت هەزار و 979 دەنگ بەدەستیهێناوە.

بازنەی سێ، سێ کورسی هەیە. لە کۆی نزیکەی 214 هەزار کەس کە مافی دەنگدانیان هەبووە، 50 هەزار و 285 کەس دەنگیان بە بەربژێرەکان داوە. کورسیی یەکەم چرۆ حەمەشەریف لە هاوپەیمانیی کوردستان-یەکێتی بە 12 هەزار و 254 دەنگ بەدەستیهێناوە. دووەم کورسی بۆ بەربژێری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان موسەننا ئەمین بووە بە بەدەستهێنانی 11 هەزار و 156 دەنگ. هەروەها کورسی سێیەم ئاریان عەزیز بە نۆ هەزار و 66 دەنگ لە نەوەی نوێ بەدەستیهێناوە.

بازنەی چوار ژمارەی کورسییەکانی چوارکورسین. زیاتر لە 282 هەزار کەس کە مافی دەنگدانیان هەبووە، 87 هەزار و 421 کەس دەنگیان بە بەربژێرەکان داوە. کورسی یەکەم بە 22 هەزار و 634 دەنگ سروە عەبدولواحید لە نەوەی نوێ بەدەستیهێناوە. هەروەها سۆران عومەر لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە 18 هەزار و 886 دەنگ کورسی دووەمی بەدەستهێناوە. کورسی سێیەمی بازنەکە بۆ غەریب ئەحمەد مستەفا لە هاوپەیمانیی کورستان- یەکێتی بووە، بە بەدەستهێنانی 15 هەزار و 360 دەنگ. کورسیی چوارەمیش بەدریە حسێن عەزیز بە 13 هەزار و 465 دەنگ لە هاوپەیمانی کوردستان-یەکێتی بەدەستیهێناوە.

بازنەی پێنجیش کورسییەکانی چوار کورسین. نزیکەی 251 هەزار کەس کەمافی دەنگدانیان هەبووە. 44 هەزار و 764 کەس دەنگیان بە بەربژێرەکان داوە. کورسی یەکەم بۆ موەفەق حوسێن بووە لە نەوەی نوێ بە بەدەستهێنانی 14 هەزار و 567 دەنگ. دووەم کورسی بۆ بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان شوان محەممەد رۆستەم بووە بە بەدەستهێنانی شەش هەزار و 335 دەنگ. هەروەها کورسی سێیەم سروە محەممەد رەشید لە هاوپەیمانیی کوردستان- یەکێتی بەدەستیهێناوە بە پێنج هەزار و 452 دەنگ. کۆرسیی چوارەمیش رزگار محەممەد بە پێنج هەزار و 346 دەنگ بەدەستیهێناوە کە بەربژێری هاوپەیمانیی کوردستان- یەکێتی بوو.

تاوەکو ئەمڕۆ 12ی ئۆکتۆبەر، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی ئەو دەنگانەی دەنگدەر سووتاندوونی، یاخوود لەلایەن کۆمیسیۆنەوە هەژمار نەکراون هیچ روونکردنەوەیەکەی بڵاونەکردووەتەوە.

رۆژی یەکشەممە 10-10-2021، هەڵبژاردنی گشتی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە عێراق و هەرێمی کورستان بەڕێوەچوو. ئەمڕۆش کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامە بەراییەکانی راگەیاند.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif