زانکۆی هارڤارد دەوڵەمەندترین زانکۆی جیهانە

ليست هناك تعليقات

 


راپۆرتێكی دارایی تایبەت بە پۆلێنکردنی توانا داراییەکانی زانکۆکان لە ئەمریکا، دەریخستووە،زانکۆی هارڤاردی ئەو وڵاتە دەوڵەمەندترین زانکۆی ئەمریکا و جیهانیشە.

گۆڤاری یوو ئێس نیوزی ئەمریکی لە راپۆرتێکی ساڵانەیدا تایبەت بە بڕی ئەو پارەیەی، کە وەک یەدەگ لە سندووقەکانی تایبەت بە زانکۆکانی ئەمریکا دانراوە، دەرکەوتووە یەدەگی دارایی زانکۆی هارڤارد گەیشتووەتە 53 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، بەوەش بووەتە دەوڵەمەندترین زانکۆکانی ئەمریکا و جیهان.

راپۆرتە داراییەکە تایبەت بووە بەو ماوەیەی کە کەوتووەتە نێوان مانگی حوزەیرانی ساڵی 2019 تاوەکو هەمان مانگی ساڵی 2020، کە ساڵی دارایی زانکۆکانی ئەمریکایە.

ساڵی دارایی لە 12 مانگە پێکدێت و هەموو دامەزراوەیەک ماوەی دەستپێکردن و کۆتایی هاتنی دیاریدەکات و بڕی خەرجی و داهاتەکانی هەژمار دەکات و هەر دامەزراوەیەک ساڵی دارایی بەگوێرەی ئەجێندای تایبەت بە خۆی دادەنێت.

ئەو بڕە پارەیە، کە هارڤارد لە سندوقی یەدەگیدا هەیە یەکسانە بەو بڕە پارە یەدەگەی نێو بانکی ناوەندیی وڵاتێکی وەک هۆڵەندا لە رۆژئاوای ئەوروپا.

لەنێوان حوزەیرانی 2018 تاوەکو حوزەیرانی 2019، یەدەگی زانکۆی هارڤارد نزیکەی 38 ملیار و 836 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام لە مانگی حوزەیرانی 2019 تاوەکو حوزەیرانی 2020، بڕی پارەی یەدەگی زانکۆکە بە رێژەی لە 27٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 53 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار.

بەگوێرەی سیاسەتی زانکۆی هارڤارد، تەنیا لەنێوان 5٪ بۆ 5.5٪ی ئەو بڕە پارەیە بۆ رێکخستنی کاروباری زانکۆ بەکاردەهێندرێت، کە دەکاتە نزیکەی 2 ملیار و 660 ملیۆن دۆلار.

دانانی سندوقی یەدەگ لەنێو زانکۆکانی ئەمریکا نەریتێكی کۆنی ئەو وڵاتەیە. شادەماری پارەدارکردنی ئەو سندوقانە بریتییە لەو هاوکارییە داراییانەی، کە کەس و رێکخراوەکانی کۆمەکبەخش پێشکێشی دەکەن. زیاتر لە 82٪ی ئەو هاوکارییە داراییانەی کە دەدرێنە زانکۆکان دەکەونە ژێر کۆنترۆڵی تووندی دەستەی کارگێڕیی زانکۆکان تاوەکو بە باشترین شێوە و لە باشترین پرۆژە و بەرنامەدا خەرجبکرێن.

لە حوزەیرانی 2020 تاوەکو حوزەیرانی 2021، زانکۆی هارڤارد سەرووی 465 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری لە کەس و لایەنی کۆمەکبەخش وەرگرتووە و لە سندووقی یەدەگی زانکۆ دانراوە؛ بڕە پارەکانی دیکە، کە دەچنە نێو سندوقەکەی هارڤارد لە کڕین و فرۆشتنی پشکەکانی لە بۆرسەکانی ئەمریکا بەدەستی دەهێنێت و بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای پشکەکانی، هارڤارد توانی تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ داهاتی خۆی بە زیاتر لە 33.6٪ زیاد بکات، ئەوە جگە لەو پارانەی کە لە رێگەی خوێندنی قوتابییانەوە دەستی دەکەوێت.
 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif