دەزانن گرەوەکەی نێچیرەڤان لەسەر چییە؟!

ليست هناك تعليقات


فارس نەورۆڵی
-
لە بەردەوامی بانگەشەکانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق، دوێنێ چوار شەممە ٦-١٠-٢٠٢١ جێگری سەرۆکی پارتی لە سلێمانی وتارێکی پێشکەشکرد ، ئەگەر چی لە بانگەشەکاندا گوتار کار لەسەر سۆز دەکات وەک پرۆسەیەکی ئیقناع کردن و تەنها بۆ بردنەوە ، بەڵام ئەوەی گوتارەکەی نێچیرەڤان جیا دەکاتەوە لە گوتاری دیکە ئەوەیە ، گوتارەکەی نێچیرەوان بریتی بوو لە کۆکردنەوەی ئەقڵ و سۆز ، لە هەمانکاتدا ئایدیای بێ ئەنداز گرنگی تێدا بوو ، کە ڕێگایەکی دروستە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوماڵی کوردستان . وتارەکە دەکرێت لە چەند لایەنەوە قسەی لەسەر بکرێت ، چونکە فرە ڕەهەند بوو ڕستەی ئاڵتونی و گرنگی تێدا بوو ، بەڵام ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دەنگی دایەوە (گرەوەکە بوو لەسەر یەکەم کەس لە ڕۆژی دەنگدان بڕواتە سەر سندوقی دەنگدان) لە ڕاستیدا ئەمە تاکتیکێکی ئەقڵانی و مۆدێرنە لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بە ڕۆحێکی وەرزشی ، بەڵام قسەکردن لەسەر ئەم ڕستەیە لە کۆتایی وتارەکەدا جێگای بۆ دەکەمەوە!

ئەوەی گرنگە بەلای بەندەوە چەند ئایدیایەکی گرنگی ناو وتارەکەیە ، کە قسە لەسەر ستراتیجی پارتی دەکات بۆ دوای هەڵبژاردن و دەستنیشانکردنی مەرجی سەرکەوتن . بۆیە لێرەدا هەموو هێزە سیاسییەکانی بانگکرد بۆ کاری پێکەوەیی و لێکگەشتن ، داوای کرد کار بە کۆنەقین نەکەین ، چونکە سیاسەت بە ڕق و تۆڵە ناکرێت،سیاسەت ئەقڵانییەتی دەوێ هەموو لایەکی بانگکرد و وتی :

ئەم ڕق و کینەیە نامانگەیەنێتە هیچ ، دەبێ ڕێگاکە بگۆڕین و بوێربین لە بیرکردنەوە بۆ چارەسەری کێشەکانی ئێستامان . داوای کرد بیرکردنەوە نەرێنییەکان لە خۆمان داماڵین و بنەمایەکی نوێ بۆ جیاوازییەکانمان دابنێین . ئەگەر ئەم داوای پێکەوەییە بە دەقەکان بخوێنینەوە شەرعیەتێکی تەواو سیاسی و فیکری و ئاینی وەردەگرێت ، نمونە بە پێی ئاینی میترا ڕێککەوتن لە پێش هەموو یاساکانەوەیەو هیچ یاسایەک لە پێش ڕێککەوتنەوە نییە . پێیشی وتین نابێ کار لەسەر میمۆری بکەین هەمیشە لەسەر دوێنێ بژین و دەبێ چاومان لەسەر ئایندە بێت . ئەوەشی خستەڕوو ، کە ئێمە نەتەوەیەکین ئەوانی دیکە ئینکاریمان دەکەن . بۆچی دەبێ خۆشمان ئینکاری خۆمان بکەین . پێشی وتین کە شەڕمان بوو ، بەشی ئاشتی بهێڵینەوە چوار ڕۆژی دیکە دەچینەوە بەغدا ، واتە با لە بانگەشەدا دانەبەزینە ئەو ئاستەی بەشی پێکەوە دانیشتن نەهێڵینەوە ، دەکرێ لە بەغدا یەکبین و لە هەرێم ڕکابەری و کێشمەکێشمێکی تەندروست ئیدارە بدەین . ئایدیایەکی تری ناو وتارەکەی ئەوەیە دەڵێت : ( ڕەخنەو ناڕەزایی ئەم ناوچەیە بکرێتە هۆکاری ڕاستکردنەوەی هەڵەکان ) گەڕانەوە بۆ چەمکی ڕەخنە لە کایەی سیاسیدا داننانە بە هەڵەو چارەسەری لە ڕێگای ڕەخنەوە . هەر لەم ڕێگایەوە دەتوانین فەزیللەت لە ڕەزیللەت جیا بکەینەوە. پێماندەڵێت ڕەخنە هونەرە ، هونەری بڕیاردانە بۆ جیاکردنەوەی هەڵەکان و ڕاستییەکان . خۆ ڕاستکردنەوە لە ڕێگای ڕەخنەوە گەڕانەوەی بەڕێز نێچیرەڤانە بۆ ڕاو ڕەخنەو سەرنجی ڕۆشنبیرە ڕاستگۆکانی ئەم دەڤەرە و دەڵێت : پێویستە لە ڕێگای ڕەخنەکانەوە خۆمان ڕاستبکەینەوە . دەکرێت چەمکی ڕەخنە لە گوتارەکەدا بکەینە بنەماو دەرفەتێک بۆ گفتوگۆی نێوان کایەی سیاسی و ڕۆشنبیری لە کوردستان ، ئەمەش سەر ڕێخستنی پرۆژەیەکی عەقڵانییە و واباشە ڕۆشنبیران بە هەند وەریبگرن . سەبارەت بە گرەوەکەی نێچیرەڤان بارزانی بۆ پێشبڕکێ بۆ چوونە سەر سندوقی دەنگدان تاکتیکێکی جوان وداهێنەرانەی بانگەشەی مەدەنیانەیە هاندانێکی جدی وپاڵنەرێکی بەهێزە بۆگەنجانی پارتی بۆچونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و گرەوەکە لەسەر ئایندەیە بە هەموو ماناکانییەوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif