کۆمیسیۆن: رێژەى بەشداریکردن لە تەواوی پارێزگاکان ئاشکرا دەکات

ليست هناك تعليقات

 


کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕێژەى بەرایى بەشداریکردنى لە دەنگدانى گشتیى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق ئاشکرا کرد کە لە ٤١% بووە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند "رێژەى بەرایى بەشداریکردن لە دەنگدانى گشتى ٤١% بووە و نزیکەى ١٠ ملیۆن کەس دەنگیانداوە".

کۆمیسیۆن رێژەى بەرایى بەشداریکردن لەدەنگدانى گشتى لەپارێزگاکان بەمجۆرە راگەیاندوە:

بەسڕە ٤٠%
میسان ٤٣%
قادسیە ٤٢%
زیقار ٤٢%
نەجەف ٤١%
موسەننا ٤٤%
بەغداد-رەسافە ٣١%
بەغداد-کەرخ ٣٤%
کەربەلا ٤٤%
بابل ٤٦%
دیالە ٤٦%
ئەنبار ٤٣%
واست ٤٤%
دهۆک ٥٤%
هەولێر ٤٦%
سلێمانى ٣٧%
سەڵاحەدین ٤٨%
کەرکوک ٤٤%
نەینەوا ٤٢%

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif