ژاوەژاوی"مەدرەسەکەی مستەر" و ئیستێک

ليست هناك تعليقات


 د.ئاڤێستا كمال
-
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو شتەی پێی دەڵێن گوایە گۆرانییەکە بەسەر قوتابخانەدا ناوەستم لەسەر لاوازی و بێزەوقی و سەلیقەی ئەو شتە ، کە بە ڕاستی خۆمم ناچارکرد گوێی لێبگرم ، چونکە کاتێک بە بابەتێک دەوترێت گۆرانی یان بەرهەم ، کە شتێک جوانی تێدا بێت بۆ بەدبەختی ئێمەی گوێگر ئەم شتە هێندەی جیڕەجیڕی دەرگا ناسازە .

ئەوەی ئەمەوێت باسی بکەم ئەوەیە قسەیەک لەسەر واقع و ئەمری واقع بکەین ( واقع شتێکی سروشتییە و خۆی بۆ خۆی و بۆ ئەوانی تر ڕوودەدات و ئەمری واقع زۆرەملێییەک و سەپاندنێکی تێدایە ) واقعی خوێندن لای ئێمەی کورد وەک ئەو گۆرانییەیە بووەتە ئاوازێکی ناساز ، کە خوێندکار دەڵێی بەزۆرەملێی و ناچاری ڕایانکێشاوەتە بەر خوێندن زیاتر لەوەش ڕەخنەی هەیە لەسەر هەموو شتێک و بۆهەموو شتێکیش ڕای هەیە ئیتر ئەو ڕەخنەیە یان ڕایە بۆی گرنگ نییە بەرمەبنای بیرکردنەوەیە یان حەز و سەرکێشییە ، ئەمەی باسی دەکەم لەو شتەشدا درووستر لەو ژاوەژاوەدا بە ئاوازێکی ناساز دەگوترێت ،بووەتە واقع ئەوە قسەی زۆرێک خوێندکارە و ئەمری واقع نییە چاوەڕێی بین ڕۆژێک بە لابردنی تەنها هۆکارێک چارەسەر ببێت ، کەم خوێندکار هەن بەدوای زانستەوە بن شەونخونی بکەن بۆ زانست ئاخر شەونخونی کردن بۆ زانست چێژێکی تاقەت پڕوکێنەرە ، چونکە ئەقڵ دەرگاکانی خۆی دەکاتەوە و دوونیا بە هەموو ڕەنگ و ئاڵۆزییەکەی دەبینێت ، گەنجی ئێمەش ، کە بە سیستەم لە هۆش خۆی براوە چ کارێکی بەوەیە پرسیاری جدی بکات یان گوێ لە مۆسیقای ڕەسەن بگرێت!!! 

واقعی ئە مڕۆ ئەوەیە و چاوەڕوانی زیاتری لێناکرێت سیستمێکی پەروەردەی ، کە نازانێت چۆن خویندکار پەروەردە بکات وایکردوە نمرە بەرزبیتەوە و نزخی فێربوونیش نزمببێتەوە .

واقع ئەوەیە نەوەیەک درووست بووە و بەردەوامیشەلە درووستبوون ، کە دوونیابینینەکەی وەک ئەو ژاوەژاوەی بەناو گۆرانییەیە ، شتە پووچەکان بۆ ئەو جێی بایەخن چاو داخستنی ئێمە و حوکمکردنیشیان بە ڕەتکردنەوەیان هێندەی تر حاڵەکەی خراپ کردوە و خراپتریشی دەکات .

واقع ئەوەیە ستانداردی نەوەی ئێمە زۆر بەرزە و نەوەی دوای ئێمە کارێکی بەو ستانداردە نییە جا بۆ ئەوەی هەڵبکەین یان چاوی ئەقڵمان لێ نوقاندوە یان بە خەمی بێهونەر واتە خۆخواردنەوە گینگڵ دەخۆین .

واقع ئەوەیە ئەم حیزبانە بە کۆیلەکردنیان کردوە بە پیشەسازی و بە هەزارەها ڕێگە کارگەی لە ئەقڵخستنیان درووستکردووە و مرۆڤیش چەکەرەیەکی بۆ ئەو کارە تێدایە ، کە لە غیابی ئەقڵدا زۆر بە ئاسانی چرۆ دەکات.

واقع ئەوەیە ئەوانەی لەو کلیپەدا شایی دەگێڕن هەریەکەیان لە ماوەیەکی تەمەندا کێشەیەکیان هەیە هەیانە کێشەی عومری بەسەرچووی هەیە ، کە تیایدا نەیتوانیوە خۆی بێت ، هەیە کێشەی سەرنج ڕاکێشانی هەیە، تێیدایە لە بەتاڵیدا دەسووڕێتەوە و...هتد ، بۆیە ئاساییە ئەمانە بێن و لە فەزای گشتی و لە غیابی ڕەسەنایەتیدا و بۆ دەرچون لەو گینگڵە دەروونیان کارێکی ئاوا پێشکەش بکەن ، ( بۆ خۆم پێم وایە ئەگەر چی ژاوەژاوێکی ناسازە ، بەڵام واقعییە و پێویستە تەنها وەک جۆراوجۆرییەک لێبڕوانرێت یان ڕوونتر ئەوەیە ئەو شتانەش دەبێت هەبن بۆی بزانرێت هونەر چییە وژاوەژاویش چییە)

ئەوەی ماوە بووترێت ئەوەیە مامەڵەکردن،لەگەڵ واقع جیاوازە لەگەڵ ئەمری واقع ، واقع بە سیستم دەگۆڕێت بە کاری تێگەیشتن و پشوودرێژی ، بەڵام ئەوی تریان بە بەرهەڵستی و کاری ساتەوەخستیش دەگۆڕێت.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif