راپۆرتی سێ مانگەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوكی دەری دەخات، ئێران لە چەند ساڵی رابردوودا كۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراوی خۆی بۆ چوار هێندە بەرز كردووەتەوە.
چاودێرانی نێودەوڵەتی و پسپۆڕانی ئاژانسەكە لەو هەنگاوانە نیگەرانن و پێیان وایە، دەبێت پێش بە چالاكییە ناوكییەكانی ئێران بگیرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا نەبێتە هەڕەشە بۆ سەر دنیا.
ئێران وەڵامی نیگەرانییەكانی ئاژانسەكەی داوەتەوە و گوتوویەتی، ئەوەی لە ئێران روو دەدات، لە چوارچێوەی ئەو مافانەیە كە ئەو وڵاتە لە بەرهەمهێنانی وزە و تەكنەكۆجیای ناوكی هەیەتی.
بەگوێرەی سپوتنیك، ئێران لەسەر ئەم كارەی لە دوو دەیەی رابردوودا، بەردەوام سزای لەسەر بووە و لە ساڵی 2015 كاتێك سزاكان لەسەری لادران كە رێككەوتنی ناوكیی لەگەڵ وڵاتانی پێنج كۆ یەكی واژوو كرد، بەڵام لە ساڵی 2018 دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە رێككەوتنەكە هاتە دەرەوە و گوتی، ئێران فێڵ لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات و لە چالاكییە ناوكییەكانی بەردەوامە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە كە بایدن بە دەسەڵات گەیشتووە، ئەمەریكا هەوڵی داوە رێككەوتنەكە زیندوو بكاتەوە، بەڵام دانوستانەكان بە هیچ ئەنجامێك نەگەیشتوون.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق