کۆمسیۆن بڕیار لەبارەی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە دەربکات

ليست هناك تعليقات

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ،ئەمڕۆ چوارشەممە،بڕیارێکی لەسەر ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەرکرد.

جومانا غەلای، وتەبێژی راگەیاندنی کۆمسیۆن،لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:"ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریداوە ڕێگە بە کاندیدە بڕوانامەدراوەکان بدات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ برەودان بە هەڵبژاردن تا کاتژمێر 6 ی سەرلەبەیانی، ڕۆژی شەممە 9/10/2021".

وتیشی:"بڕیارەکە لەسەر بڕگەکانی مادەی 22ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ژمارە 9ی ساڵی 2020 بووە و تێیدا هاتووە کە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئازاد مافێکی مسۆگەرە بۆ کاندیدەکە بەپێی بڕگەکانی ئەم یاسایە لە وادەی پەسەندکردنی لیستەکانی کاندیدەکان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە دەستپێدەکات و 24 کاتژمێر پێش دەستپێکردنی دەنگدان کۆتایی دێت".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif