عێراق له رێگه‌ی "هێلسنكی"یه‌وه خۆی له تێنووێتی رزگار ده‌كات
مه‌هدی ره‌شید حه‌مدانی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق له دانیشتنی نائاسایی له‌سه‌ر ئاستی باڵا به‌شداری له كۆنگره‌ی نۆیه‌می ئاو/ هێلسنكی كرد، كه ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ده‌ستیپێكردووه و تا (1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) له جنێڤی پایته‌ختی سویسرا به‌رده‌وام ده‌بێت.
حه‌مدانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، عێراق له قۆناغی كۆتاییه تا بچێته ناو "رێككه‌وتنی ئاو/ هێلسنكی 1992"، ئماماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو هه‌وڵی ته‌واوی داوه، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌وه دادپه‌روه‌ری له نێوان وڵاته هاوبه‌شه‌كانی ئاوی نێوده‌وڵه‌تی به‌دی بێت.
وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ئاشكرای كرد، رێككه‌وتنه‌كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه پشتیوانی پێویست پێشكه‌ش ده‌كات، تا وڵاتان مافی ئاو ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
رێككه‌وتنی هێلسنكی 1992 تایبه‌ت به ئاو، رێككه‌وتنێكی هه‌رێمی تایبه‌ته به لیژنه‌ی ئابووری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌وروپا، كه 55 ده‌وڵه‌ت له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای باكوور و ناوه‌ڕاستی ئاسیا مۆریان كردووه، ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ش له وڵاتان كار به بنه‌ماكانی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر ئاوه هاوبه‌شه‌كان و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و هۆكاری پیسبوونیان بكه‌ن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق