ئیتاڵیا ١٠٠ ھەزار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنای پێشکەش بە عێراق کرد

ليست هناك تعليقات

حکوومەتی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی (COVAX)، ١٠٠ ھەزار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنای پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق کرد.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، کاروانێکی ڤاکسینی کۆرۆنا کە ١٠٠ ھەزار دۆزە، لەلایەن حکوومەتی ئیتاڵیاوە بە ھامەھەنگیی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی لە چوارچێوەی (COVAX) بە ئامانجی پاڵپشتیی کردن لە ھەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، پێشکەش بە حکوومەتی عێراق کراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە ئەو ١٠٠ ھەزار دۆز ڤاکسینە، لە رێورسمێکدا بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە بەغدا، برونۆ ئەنتۆنیۆ باسکۆینۆ رادەستی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق کراوە.

ئەمەیش لە کاتێکدایە تا ئێستا، چوار ملیۆن و ٦٤ ھەزار و ٦٠٠ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif