پرۆسه‌ی‌ خوێندن و خۆپارێزی‌

ليست هناك تعليقات

ره‌ئوف محه‌مه‌د ئالانی‌
-
به‌پێی‌ لێدوان و بڕیار و داوای‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رد ه‌و نوسراوی‌ فه‌رمی‌ كه‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان كراوه‌، وابڕیاره‌ ڕۆژی‌ 14/9 ده‌رگای‌ قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان به‌ڕووی قوتابیان و خوێندكاران، واڵا بكرێن و ساڵی‌ نوێی‌ 2021 بۆ 2022 به‌ شێوه‌یه‌كی‌ باش ده‌ستپێیكات، وابڕیاره‌ چوارهه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌م پێداچوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و وانانه‌ بێت كه‌ له‌ پار ساڵی‌ خوێندن نه‌توانراوه‌، ته‌واو بكرێن ، یان قوتابیان و خوێندكاران بۆئه‌وه‌ی‌ به‌باشتر ڕابهێنرێن و فێربكرێن.

تائێره‌ هیچ گرفتێك به‌دیناكرێت و ئه‌و بڕیارانه‌ ته‌نیا هه‌نگاوی‌ كرده‌یی‌ پێویسته‌.

ئه‌وه‌ی‌ سه‌رنج و بۆچوونی‌ من و زۆربه‌ی‌ مامۆستایانه‌، شێوازه‌ خۆپارێزیه‌كه‌یه‌، كه‌ پێویسته‌ ڕه‌چاو بكرێت و هه‌نگاوی‌ بۆ بنرێت، هه‌رله‌به‌رئه‌و خۆپارێزی‌ و ته‌ندروستی‌ گشتی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بووه‌، ئه‌و دووساڵه‌ی‌ ڕابردوو وه‌ك پێویست پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ به‌كاری‌ خۆی‌ هه‌ڵنه‌ستاوه‌و ئه‌ركه‌كانی‌ ئه‌نجامنه‌داوه‌، ئه‌ی‌ كه‌ئێستا و له‌م كاته‌دا، بڕیاربدرێت ده‌رگای‌ قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان بكرێنه‌وه‌ ، ڕوونه‌ كه‌ ڤایرۆسی‌ كۆڕۆنا ڕۆژانه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ خه‌ڵك ده‌بێته‌وه‌ و چه‌ندین كه‌س به‌ره‌ومه‌رگ ئاراسته‌ ده‌كات ، كه‌واته‌ هه‌نگاوه‌ گرنگه‌ كه‌و بڕیاره‌ به‌جێیه‌كه‌ ئه‌ویه‌، چۆن له‌م كاته‌دا خۆپارێزی‌ بكرێته‌ مه‌رجی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان؟

ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێ‌ له‌ كارگێڕی‌ قوتابخانه‌كان به‌مامۆستایانیان ڕاگه‌یاندووه‌، دووره‌ له‌خۆپارێزی‌، گوایه‌ مامۆستایان به‌یانی‌ كه‌ هاتن بۆ ده‌وام تا كۆتایی‌ بمێننه‌وه‌، له‌ قوتابخانه‌دا، به‌تایبه‌ت له‌ناو شاره‌كاندا میلاكات زۆره‌و ناكرێ‌ ، 30 بۆ 40 مامۆستا له‌ ژوورێكدا بمێننه‌وه‌ له‌و كاته‌ی‌ وانه‌یان نه‌بێت، ئه‌وه‌ هه‌م كێشه‌ بۆ كارگێڕی‌ قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌كان دروست ده‌بێت و ئه‌و جۆره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ش له‌ڕووی‌ ته‌ندروستیه‌وه‌، نه‌گونجاوه‌، به‌ڕای‌ من خشته‌ وادابنرێ‌، هه‌رمامۆستایه‌ك وانه‌ی‌ نه‌بوو یان ته‌واو بوو بڕوات و قوتابخانه‌ جێبێڵێت، بۆ قوتابی و خوێندكارانیش، پێویسته‌ ڕه‌چاوی‌ به‌كارهێنانی‌ ماسك بكه‌ن و مامۆستایان چاودێریان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ بوونی‌ ماده‌ پاككه‌ره‌وه‌كان و دژه‌ میكۆب و ڤایرۆس ، بۆ ئه‌و قوتابخانه‌و خوێندنگه‌یانه‌ی‌ ژماره‌ی‌ قوتابیان و حوێندكارانیان زۆره‌، واباشه‌ پۆله‌كان كه‌مبكرێنه‌وه‌ بۆ ژماره‌یه‌كی‌ دیاری‌ كراو به‌پێی‌ قه‌باره‌ی‌ ژووره‌كه‌ بۆیان دیاری بكرێت، سه‌باره‌ت به‌ و مناڵانه‌ی‌ كه‌ ئه‌توانن به‌ ئۆنلاین بخوێنن و كه‌سوكاریان مه‌ترسی‌ ڤایرۆسه‌كه‌یان هه‌یه‌، بریاره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌ت له‌جێی‌ خۆیه‌تی‌ ، ئه‌نوانرێ‌ ئه‌وانه‌ نه‌چنه‌ قوتابخانه‌و خوێندنگه‌ له‌ماڵه‌وه‌ بخوێنن و ته‌نها كاتی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان به‌شێوازی‌ خۆپارێزی‌ به‌شداری‌ بكه‌ن.

به‌بۆچوونی‌ من به‌ڕه‌چاوكردنی‌ ئه‌م خاڵانه‌ی‌ خواره‌وه‌، خۆپارێزی‌ ئه‌نجام بدرێت، پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ سه‌ركه‌ونوو ده‌بێت بۆ ئه‌مساڵی‌ خوێندنی‌ 2021-2022

1- كه‌لو په‌لی‌ خۆپارێزی‌ بۆ قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت ئاماده‌ بكرێت وه‌ك ماسك و ماده‌ پاككه‌ره‌وه‌كانی‌ ڤایرۆس و میكرۆب

2- چاودێری‌ ووردی‌ پاكوخاوێنی‌ قوتابخانه‌و خوێندنگه‌ كان بكرێ‌

3- هیچ مامۆستاو فه‌رمانبه‌رو كارگوزارێك به‌بێ‌ ماسك نه‌چنه‌ ناو بینای‌ قوتابخانه‌و خوێندنگه‌

4- به‌گوێره‌ی‌ قه‌باره‌ی‌ ژووره‌كان ژماره‌ی‌ قوتابیان دیاری‌ بكرێت

5- خشته‌ی‌ وانه‌كان وا ڕێكبخرێت كه‌ مامۆستا له‌كاتی‌ وانه‌كه‌یدا له‌ ده‌وام بێت و نه‌مێنێته‌وه‌ له‌به‌ر سه‌لامه‌تی‌ گشتی‌

6- زۆر گرنگه‌ هه‌لومه‌رج بۆ مامۆستایان بڕه‌خسێت بۆ به‌كارهێنانی‌ ڤاكسینی‌ دژه‌ كۆڕۆنا

7- به‌رده‌وام ئامۆژگاری‌ و چاودێری‌ قوتابیان و خوێندكاران بكرێت له‌یه‌كتر دووربن له‌به‌ر سه‌لامه‌تی‌ هه‌مووان

ئه‌مانه‌ ده‌بنه‌ فاكته‌ری‌ سه‌ركه‌وتنی‌ پرۆسه‌ی‌ په‌ره‌ورده‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاته‌ له‌ده‌ست چووه‌ی‌ له‌ ساڵانی‌ ڕابردوودا، هاته‌ پێش ...

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق