19 وڵات کێبڕکێی تەکنیکی سەربازیی دەکەن

ليست هناك تعليقات

پێشانگای تەکنیکی سەربازیی 2021ی رووسیا، لە پارکی پەتریۆتی مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بە بەشداری نوێنەرانی زیاتر لە نەوەت وڵاتی جیهان بەڕێوەچوو، لە پێشانگاکەدا جگە لە پێشبرکێی سەربازی، سەدان جۆری چەک و کەرەستەی جەنگی نمایشکران، لەم چالاکیەکەدا ئافرەتێک منداڵەکەی هێناوە و وەکخۆی دەڵێت، دەیەوێت وانەی نیشتیمانپەروەری پێبدات.

لەو پێشانگایەدا کە تیایدا هێزی 19 وڵاتی جیهان، بە تانکەکانیان کێبڕکێ دەکەن، بۆ پێکانی ئامانجەکان و نیشاندانی ئاستی لێهاتوویی هێزی وڵاتەکەیان لە رووی جەنگییەوە، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی پێشووتر، بە تالیۆنەکەی کازاخستان ئەنجامێکی باشی بەدەست هێنا.

ئەمیر گەسەنبێکەڤیچ، سەرپەرشتیاری بەتالیۆنی زرێپۆشی کازاخستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئێمە لە ساڵی 2013وە بەشداری ئەم کێبڕکێیانە دەکەین، ئێستا بە زرێپۆشی رەنگ سەوز بەشدارین، ساڵ لە دوای ساڵ پیشەییتر دێینە پشبڕکێکەوە، نمرە و چالاکییەکانمان بەرزو باشتر دەبن، بەراورد بە ساڵانی رابردوو ئێستا دوو هێندە باش و لێهاتووانەترین، شارەزاییمان لە جێبەجێکردنی فەرمانەکان و نیشانەشکێنی و تەکنیکی لێخوڕین و باقی شتەکانی تر زیاتر دەبێت، ئەمساڵ لە مەشقەکاندا لە نیشانە شکاندن هەموو گورزەکانمان بەر نیشانە کەوتن، بەتالیۆنەکەمان بە یەکێک لە باشترین هێزی نیشانە شکێن دەست نیشانکرا".

لە شوێنی پێشانگاکە سەدان جۆری چەک و کەرەستەی جەنگی نمایشکراون، کە بەشێک لە خەڵکی وێنەیان لەتەکدا دەگرن بۆ، ئەوەی بە یادگاری لایان بمێنێتەوە، دایکێک منداڵەکەی هێناوە و دەڵێ "دەمەوێت وانەی نیشتیمانپەروەری بە منداڵەکەم بدەم".

ئەناستاسیا ئەڤچەرێنکا، یەکێکە لەو ژنانەی سەردانی پێشانگاکەی کردووە و بە کوردستان24ی گوت: "لەگەڵ کوڕەکەم هاتووم، هاوسەرەکەشم لە سلکی سەربازی خزمەت دەکات، دەمەوێت بەهێزی سوپای وڵاتەکەمان، نیشانی منداڵەکەم بدەم و رۆحی نیشتمانپەروەری تێدا بچێنم، من کاتێک ئەم کەرەستە سەربازییانە دەبینم هەستی شانازی بە وڵاتەکەمەوە قوڵپ دەدات، هەست بە گەورەیی و بەهێزی وڵاتەکەم دەکەم، ئەم چالاکییە بۆ لاوان و بەتایبەت کوڕان جێگەی سەرنجە، چونکە ئەوان ئەم کەرەستە و تانکە سەربازییانە کەم دەبینن، مەگەر پێشانگەیەک یان لە تیڤی تەماشای بکەن".

پێشانگەی تەکنیکی سەربازی 2021ی رووسیا، لە پارکی پەتریۆتی مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بە بەشداری زیاتر لە 90 وڵاتی جیهان بەڕێوەچوو، لەم چالاکیەدا جگە لە پێشبرکێی سەربازی، سەدان جۆری چەک و کەرەستەی جەنگی نمایشکران.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif