کۆنگرەی ناوچەیی بۆ پارێزگاری کردن لە عێراق

ليست هناك تعليقات

بڵێسە جبار فرمان


لە ٢٨/٨ لە بغدادی پایتەختی عێراق، میوانداری بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکەو چەند وڵاتێکی دیکە لە بغداد دەستی بە کارەکانی کرد. بێگومان لەم کاتەدا بەستنی کۆنفرانسێکی لەو شێوەیەو بە ئامادە بوونی فەرەنسا، روسیا، ئەمریکا، بەریتانیا، نوێنەری وڵاتەیەکگرتوەکان ، قەتەر، تورکیا، ئێران ، ئوردن، سعودیە، مسر و ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو بایەخ و گرنگی خۆی ھەیە.

 ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو پێکھاتوە لە وڵاتانی کەنداو ( قەتەر، کوێت، سعودیە، بەحرین، سوڵتاننشینی عومان و وڵاتانی ئیمارات).
ئەم کۆنگرەیە دوای چەندەھا سەردانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دێت بۆ وڵاتانی ناوچەکە و ئەمریکا. ئەمەش وەکو سەرکەوتنی دیپلوماسی ئەو تەماشا دەکرێت. وڵاتانی بەژدار نیازی بەژداری کردنیان ھەیە لە دوبارە بنیادنانەوەی عێراق و ئەو ناوچانەی لە جەنگی داعش دا وێران کران. ئەم کونگرەیە بۆ دوبارە بونیادنەوەی عیراقە و وەبەرھەمھێنانی ئەو وڵاتانە لە عێراق و ھەروەھا بۆ گفتوگۆیە لەسەر کێشەی ئاو و بەزاندنی سنور لە لایەن تورکیاوە و بوردومان کردنی خاکی عێراق.

لەم دیدارە لایەنە دژبەیەکەکانی وەکو ئیران و سعودیە و ئەمریکا گفتوگو لەسەر دۆخی ناوچەکە و پەیوەندیەکانیان دەکەن. ئەم کۆنگرەیە مشتو مرێکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێناوە. ھەندێک لە چاودێران پێیانوایە تێچووی سێ ملیارد دینار زۆرە بۆ ئەم کۆنگرە و ئەو دەسکەوتە چاوەروان کراوەی نابێت. ھەندێکی تر پێیان وایە بێ بەژداری کردنی سوریا یەکێک لە ئامانجەکانی کۆنگرەکە کە سەقمگیری ناوچەکەیە نایەتەدی.

فەرەنسا بە مەرجی ئامادەنەبوونی سوریا پشتگیری ئەو کۆنگەیە دەکات. برێد مەککۆرک بەژدار دەبێت لەو کۆنفرانسە و دواتر سەردانی شاری موصل و کەنیسا تەقێنراوەکەی ئەو شارە دەکات کە وا بریارە لە رێگای یونسکۆوە دروست بکرێتەوە. ئەم سەردان و پێشھاتانە لە دوای پاشەکشەکردنی ئەمریکا لە ئەفغانستان وەک پشتگیریەک لەم حکومەتە و ئارامی عێراق تەماشا دەکرێت.

 ئامانجی سەرەکی ئەم کۆنگەیە دروست کردنی بازرگانی ھاوبەشە و ئابوری و وەبەرھەمھێنان لە نێوان ئەو وڵاتانە و دەرفەتێکە بۆ دوبارە پتەو کردنی پەیوەندیەکان. بەتایبەتی پەیوەندی نێوان عێراق و سعودیە.

لە ساڵی ٢٠١٩ وە لە دوای ٣٠ ساڵ سعودیە دوبارە نوێنەرایەتی لە عێراق کردەوە و ھەوڵی بەردەوم ئەدرێت پەیوەندیەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە ئاسایی بکرێتەوە. عێراق دەیەوێت دوبارە رۆلی ھەبێت لە سیاسەتی ناوچەکە و ببێتە محوەری گفتوگۆی نێوان ئێران و سعودیە. ھەروەھا دەیەوێت پشتگیری ئەم وڵاتانەی ھەبێت بۆ چەسپاندنی ئارامی و سەقامگیری و یارمەتی بدرێت لە دوبارە بونیات نانەوەی وڵات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif