وەزیرێكی ئەفغانستان كاری گەیاندنی پیتزا دەكات

ليست هناك تعليقات

رۆژنامەی Bild بڵاویكردوەتەوە، سەید ئەحمەد شاتی وەزیری پێشووی پەیوەندییەكان لە وڵاتی ئەفغانستان لە ئێستادا لە شاری لایبزیگی ئەڵمانی كاری گەیاندنی پیتزا دەكات.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، وەزیری پێشوو بەهۆی هێرشەكانی بزوتنەوەی تاڵیبان وڵاتی بەجێهێشتووە و لە ئێستادا لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشەجێیە.

باس لەوەیش كراوە، ئەم وەزیرە ژیانێكی سادەی هەیە، لە ئەپارتمانێكی 70 مەتردا دەژی و بە پاسكیلێك و بەرگێكی پرتەقاڵییەوە كاری گەیاندنی پیتزا دەكات.

هاوكات رۆژنامەكە نوسیویەتی، ئەم وەزیرە هەوڵی فێربوونی زمانی ئەڵمانی دەدات و لە كارەكەیشی بۆ هەر كاتژمێرێك 15 یۆرۆ وەردەگرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif