ئەفغانستان پاڵپشتی پێشنیازەکەی تورکیا دەکات بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەی کابول

ليست هناك تعليقات

بەرپرسەکانی ئەفغانستان پاڵپشتی لە پێشنیارەکەی تورکیا دەکەن بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول.

کەلام ئەلدین شینواری ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەفغانستان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی نۆفۆستی ڕایگەیاند: بەرپرسانی وڵاتەکەی ڕێگری لە تورکیا ناکەن دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول بپارێزن.

شینواری دەشڵێت: پەسەندکردنی ئەم پرسە لە بەرەی ئەفغانییدا یەکێکە لە مەرجە پێویستەکان، وە حکومەتی ئەفغانستان دەربارەی ئەم کەیسە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ تورکیادا نییە.

ڕاویژکارەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە، بەپێی ئەم ڕێبازانەی ئێستا حکومەتی ئەفغانستان هیچ بەرەوپێشچوونێک ڕەت ناکاتەوە.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت، خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا، پێشووتر ئاماژەی بەوە دابوو لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، ئەنقەرە پێشنیاری پاراستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابولی پێشکەشی حکومەتی ئەفغانستان کردووە، بە مەرجی بەجێگەیاندنی ئەو داواکارییانەی هەیەتی.

باسی لەوەشکردووە، هێشتا بڕیاری کۆتاییان نەداوە و دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا و ئەفغانستان بەردەوامییان هەیە.

لای خۆشیەوە، بزووتنەوەی تاڵیبان دژایەتی خۆی بۆ بڵاوبوونەوەی هێزە تورکییەکان ڕاگەیاند و ئەمەی وەک لەکەدارکردنی شکۆی وڵات گەڕاندەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif