وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌ركێكی هه‌نوكه‌ییه‌

ليست هناك تعليقات

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هاوشان له‌گه‌ڵ سوپای عێراقی دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌رووی ئاسایش و ئارامییه‌وه‌ پارێزراو بهێڵنه‌وه‌. راشیده‌گه‌ینێت: دوای دروستبوونی ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقی، تیرۆریستان ده‌رفه‌تی قۆستنه‌وه‌ی كاری تیرۆریستی و تێكده‌رانه‌یان كه‌مبۆته‌وه‌.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگە، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2ی ئابی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال محمد سه‌رۆكی ئه‌ركان و لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌رانی هه‌ردوو ناوه‌ندی باڵای هه‌ماهه‌نگی هه‌ولێر – به‌غدا و هه‌ر چوار ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی خانه‌قین – كه‌ركوك – موسڵ – كه‌سك)ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقی كۆبۆوه‌.

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، عه‌مید روكن عیلمی، به‌رێوه‌به‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌وه‌زاره‌ت، كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌رك و چالاكییه‌كانی ئێستای ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش خسته‌ڕوو.

دواتر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق بۆ ئاستێكی باڵاتر، له‌به‌رامبه‌ر رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كاندا، بۆ ئه‌مه‌ش فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانی بنكه‌كانی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی راسپارد، كه‌ له‌ئه‌رك و فه‌رمانی خۆیان به‌رده‌وام بن و پاڵپشتی و پشتگیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شی له‌ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی و چاره‌كردنی كه‌موكوڕیه‌كانی دووپاتكرده‌وه‌.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ماوه‌ی رابردوودا دۆخی ناوچه‌ جێناكۆكان له‌ مه‌ترسیدا بووه‌‌و به‌رده‌وام تیرۆریستان ده‌رفه‌تی قۆستنه‌وه‌ی كاری تێكده‌رانه‌و نامرۆڤانه‌یان هەبووە، له ئێستاشدا ئه‌ركی ئێوه‌و سوپای عێراقییه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی چاودێری وردی ناوچه‌كه‌ بكه‌ن تا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ سه‌ر و گیانی هاووڵاتیان و دانیشتوانی ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئه‌م ناوچانه‌ پارێزراوبێت.

له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئاماده‌بووان سه‌رنج و پێشنیاره‌كانیان له‌سه‌ر پێویستی و كارو به‌رنامه‌ی داهاتووی ناوه‌نده‌كانیان خسته‌ڕوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق