بههۆی نزیكبوونهوهی كاتی ئهنجامدانی ههڵبژاردن و، بڵاوبوونهوهی ئهگهری دواخستنی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند: دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، عێراق بەرەو قەیرانێکی ئاڵۆزتر دەبات.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند: ھەڵبژاردنی پێشوەخت داواکارییەکی سەرەکی گەلی عێراقە و، ئەگەر لەکاتی خۆیدا ئهنجام نهدرێت، وڵاتەکە بەرەو ئاراستەیەکی نیگەرانکەر دەڕوات.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق وتیشی: دۆسییەی گەندەڵی مایەی نیگەرانییەو، ھەندێک گروپ ھەیە بوونەتە ھەڕەشە بۆ سەروەری عێراق.
تۆلەر جەختی لهوهکردەوە، سەرەڕای ئاستەنگییەکان، بهڵام مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران دەتوانێت پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ ئاسایی بکاتەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق