گەرگەرلیئۆغڵو: لە تورکیادا کاری ڕاست و درووست بکەیت جێگەت زیندان دەبێت

ليست هناك تعليقات

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغلو پەرلەمانتاری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، لە هەڵسەنگاندنێکیدا بۆ بارودۆخی سیاسی تورکیا وتی “ئێمە لە ماوەیەکی واداین کە سیاسەت تێکدەشکێنێت، زۆرداری و دەسەڵات زاڵە ئەگەر لەم ماوەیەدا کاری ڕاست و دروست ئەنجام بدەن، لە زینداندا دەبن”.

گێرەلیئۆغلو دەشڵێت من بینیم و هەستم کرد کە گەل لەگەڵمدایە و لە پشتم لەو نامانەی کە وەرم گرتووە و ئەو پەیامانەی بە پارەزەرەکەمدا بۆم دەنێرن دەبینم خەڵکێکی زۆر پاڵپشتیم دەکەن.

وەڵامی پرسیارەکانی پەیجە ناوخۆیەکان دەدەمەوە مانشێتی قسەکانی گێرەلیئۆغلو بەم شێوەیەیە:

زۆر بیرم لەوە کردەوە کە لە زینداندا چی بۆ ئەم کەسانە بکەم، چ جۆرە سیاسەتێک دەتوانین بهێنینە کایەوە، ئەگەر بتوانم بە میتۆدی ناسیاسیانە کارێک بکەم هەوڵمدا کە بە رێگایەکی دووردا بڕۆم تا بزانم چی دەتوانم بکەم بۆ نموونە ‘ چۆن دەتوانم مەسەلەی کورد بۆ پورێکی خەڵکی ڕیزە ڕوون بکەمەوە ، چۆن دەتوانم مەسەلەی عەلەوی لە کۆنیا ڕوون بکەمەوە ؟ ! چۆن ئەمە بۆ پورەکەم ڕوون بکەمەوە؟

زۆر کەسم بینیوە و دەزانێت کە پرۆسەی دادگایی کردنی من چەندە نایاساییە لە کاتێکدا کە ئارەزووی ئاشتی دەکەم بەڵام ئەوان پرۆسەی ئاشتیان ناشرین کردووە ، ئەوان لە کارەکەم دووریان خستمەوە چونکە ئاشتیم دەویست . وەک نوێنەرێک کە لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراوە، بە هۆکاری سیاسی چوومە زیندان لەکاتێکدا من لەپۆستێک بووم کە خەڵک لەپەرلەمان وەک نوێنەری گەل ڕێزیان لێگرتن ، لەزینداندا زۆر بێ ڕێزانە مامەڵەم لەگەڵ کرا ، بەڵام بەباوەڕ و دانبەخۆداگرتنەوە بەرز وەستام و خۆم ڕاگرت .

هەموو ئەمانە زۆر بە ڕوونی ئەوە نیشان دەدات کە ئێمە چۆن کراینە ئامانج، بەڵام من لەگەڵ ئامانجەکانمدا زۆر بە بەهێزی وەستاوم لە ڕێگای زیندانبە خێزانم گوت ‘ من هیچ کارێکی هەڵەم نەکردووە ، من دەڕۆم بۆ زیندان چونکە کارە ڕاستەکانم کردووە ، بۆیە ورە بەرمەدە ، هەست بە تاوانباری مەکە ئێمە هیچی هەڵەمان نەکردووە ‘ . کوڕی خۆم و خێزانەکەم لەدەرەوە تێکۆشان و لە ناوەوە خەباتم کرد.

ساڵحی کوڕم هەوڵی زۆری دا بۆ نوێنەرایەتیکردنم لە دەرەوە نوێنەرایەتیەکی گەورەی هەبوو ڕای گشتی دەربارەی من گۆڕی بەڵام لێی درا، سوکایەتی پێ کرا و دەستبەسەر کرا لە ڕاستیدا پڕۆسەیەکی هاوشێوەی ژیانم بوو کاتێک کە کوڕی من هەمان ڕێچکەی هەڵبژارد ، هەمان چارەسەری بۆ کرا . بەڵام هەردووکمان بووین بەو کەسانەی کە ویژدانی کۆمەڵگا بە ئەرێنی بەسەرماندا شکایەوە .

باشە ئەوەی کە باوەڕت پێیەتی ڕاست بێت دەبێت گوێ لە ویژدانت بگرێت و گوێی لێبێت کاتێک ئەمە دەکەیت، هەست بە ئاسودەیی دەکەیت لەگەڵ ویژدانت کاتێک شتێکی هەڵە دەکەیت ویژدانت قبوڵ ناکات و هەست بە نائاسوودەی دەکەیت بە پوختی دەبێت بڕۆیت بۆ ئەو شوێنەی دڵت پێت دەڵێت بڕۆ بە ویژدان.

من بیرەوەرییەکی زۆر خەمبارم هەیە کە حەز دەکەم باسی بکەم پێشتر کۆمەڵێک خوێندکاری گەنج لە زانکۆیەک بوون وە ئەو زانکۆیە کوردی تێدا بوو کە من هاوڕێیەتیم لەگەڵیاندا هەبوو ئەو خوێندکارانە لە زینداندا بوون لاوان زیاتر لەسەر ئەوە سزا دەدران کە لە ناوەوە دژی هەندێک ستەم وەستابوون نامەیان نارد و گوتیان: ‘ئێوە دوێنێ کاتێک لە زینداندا بووین هاوکاری ئێمەتان دەکرد، ئەمڕۆش دەمانەوێت پێشوازیتان لێ بکەین و بزانن کە ئێمە لەگەڵتاین’ .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif