ئاگرەکەی تورکيا بەردەوامە و لە کۆی 174 ئاگر 160 يان کۆنترۆڵکراوە

ليست هناك تعليقات

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دارستانەکانی تورکیا رایگەیاند: “لە کۆی ئەو 174ئاگرەی کە لە 28ی تەمووزەوە کەوتووەتەوە، 160ئاگر کۆنترۆڵکراوە و 14ئاگریش ھێشتا بەردەوامە“.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دارستانەکانی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە: “لە رێککەوتی 28ی تەمووزەوە تاکو چواری ئاب لە 39پارێزگادا، کۆی گشتی 174ئاگر لە دارستانەكان کەوتووەتەوە، لەو ئاگرانە 16یان کۆنترۆڵکراون و کارەکانی کوژاندنەوەی 14ئاگرى ديكەش لە شەش پارێزگا بەردەوامە”.

ئەوەش هاتووە: “تیمەکانمان ھەوڵی کوژاندنەوەی ئاگری 28گوندەواريان داوە، لەئێستادا لە رێگەی 16فڕۆکە، نۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، 45ھێلیکۆپتەر و شەش ھێلیکۆپتەری ئاراستەکراو کۆی گشتی 51ھێلیکۆپتەر، 850ئۆتۆمبیلی ئاوپڕژێن و تانکەری ئاو، 150شۆفڵ و بلدۆزەر و نزیکەی پێنج ھەزار و 250کارمەندەوە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرانە دەدەین کە بەردەوامن”.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق