یه‌كه‌م ژنه‌ دادوه‌ری كورد له‌سەر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کۆچی دواییکرد

ليست هناك تعليقات

زەکییە ئیسماعیل حەققی یه‌كه‌م ژنه‌ دادوه‌ری كورد له‌سەر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی واشنتن گیانی لەدەستدا.

زەکییە ئیسماعی حەققی، یەکەم ژنە دادوەری کورد لە مێژووی دادگای عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە تەمەنی ٨٦ ساڵی بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا کۆچی داوییکرد.

زەکییە ئیسماعیل حەققی لە ساڵی ١٩٣٥ لە خێزانێکی کوردی فەیلی لە بەغداد لە دایکبووە و لەساڵی ١٩٥٧ کۆلێژی مافی لە زانکۆی بەغدای بە پلەی نایاب تەواکردووە، لە ١٩٦٦ لە یەکێک لە زانکۆکانی سویسرا بەکالۆریۆسی لە کارگێڕی کاردا بەدەستهێناوە، هاوکات لە ساڵی ١٩٧٢ بڕوانامەی ماستەری لە یاسادا بەدەستهێناوە و دواتر لە یەکێک لە زانکۆکانی ئەمریکا بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە.

بۆ یەکەمجار لە رێکەوتی ٩ی شوباتی ١٩٥٩ لە دوای دامەزراندنی یەکەم کۆمار لە عێراقدا و لەسەردەمی عەبدولکەریم قاسم وەک یەکەم ژنە دادوەر لە دادگای شەرعی بەغدادامەزراوە و چەندین پۆستی دیکەی گرتووەتەدەست، پێشتر سەرقاڵی کاری پارێزەری بووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif