یەکەم کاروانی عەمرەکاران لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوت

ليست هناك تعليقات

رۆژی شەممە، یەکەمین کاروانی عەمرەکاران لە ھەرێمی کوردستانەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن.

وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەم کاروانە بە یەکەمین گەشتی عەمرەکارانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت دوای کۆتاییھاتنی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ.

لەم بارەیەوە، نیاز راغب نەقشبەندی بەرێوەبەری گشتی حەج و عەمرە لە وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، ژمارەی عومرەکاران ٩٤ کەسە و یەکەمین گەشتی عەمرەیە دوای حەج کە لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو سعودیە سەفەر بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەموو کارئاسانییەک دەکەن بۆ ئەوەی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بتوانن بە ئاسانی گەشتی عومرە بکەن.

ماوەی دوو ساڵە بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا، گەشتی حەج و عەمرە بۆ سعودیە راگیرابوو.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif