دەروازە سنورییەکانی عێراق: بەغدا دەسەڵاتی بەسەر دەروازە سنورییەکانی هەرێمدا نییە
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق رایگەیاند، دەستەکەیان دەسەڵاتی بەسەر دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستاندا نییە بۆ جێبەجێکردنی پلانی ستراتیژی حکومەتی فیدڕاڵی بۆ کۆتاییهێنان بە گەندەڵی لە دەروازە سنورییەکاندا.
عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق راشیگەیاند، پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنى دەروازە سنورییەکان لە ساڵی ٢٠٠٩وە بۆ ٢٠٢٠ بەهۆی گەندەڵییەوە راگیراوە.
عومەر وائیلی ئاماژەی بەوەشکرد، توانیویانە تاڕادەیەک گەندەڵی لە هەندێک دەروازی سنوری بنەبڕبکەن، بەڵام دەسەڵاتیان بەسەر دەروازە سنورییەکانى هەرێمدا نییە.
عێراق و هەرێم خاوەنى نزیکەى ٣٠ دەروازەى سنوریین کە بە وڵاتانى دراوسێوە دەیانبەستێتەوە و بەوتەى بەشێک لە پەرلەمانتارانیش، دەروازە سنورییەکان سەرچاوەیەکى گەورەى گەندەڵیین لە هەرێم و عێراق.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق