نرخی نه‌وتی خاوی برێنت دابه‌زی

ليست هناك تعليقات

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به‌رز بووه‌وه‌ بۆ 70 دۆلار و 26 سەنت ،ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بە 69 دۆلار و78 سەنت مامەڵەی پێوە ‌کرا.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به‌رز بووه‌وه‌ بۆ ٧٠ دۆلار و 26 سەنت و رۆژەکەی بە ٦٩ دۆلار و 40 سەنت تەواو کرد، ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:10 دا، بە بەراورد بە کاتی داخستن بەڕێژەی لەسەدا1.07 به‌رزبوونه‌وه‌ی بەخۆیەوە بینی و بە 69 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

ھاوکات یەک بەرمیل خاوی تێکساس بە 67 دۆلار و 39 سه‌نت فرۆشرا.

ئاماژە بەوە دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 69 دۆلار و 94 سەنت بۆ 70 دۆلار و 12 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان69 دۆلار و 42 سه‌نت بۆ 69 دۆلار و 08 سەنت بمێنێتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق