ھەڵبژاردنی عێراق لە نیوان دژو لایەنگران

ليست هناك تعليقات



ھەڵبژاردنی عێراق لە نیوان دژو لایەنگران، لە نێوان بەشداریکردن و بایکۆتکەردا

بڵێسە جبار فرمان

تا ئەم ساتەش ھەموو پلەبەرزەکانی نێو حکومەتی ئێستای عێراق لە دڵەوە لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردنەکاندان. بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم ھەڵبژاردنە ناوی لێنراوە خواستی میلەت ھەربۆیە لە دووبارە دواخستنی سڵ دەکەنەوە.

ھەموو لایەنەکان دەیانەوێت ئەوەی بە دەستیان ھێناوە بیپارێزن و لە سیناریۆکانی دوای ھەڵبژاردن بە گومانن.

ئەو حزبانەی ئێستا ھەڵبژاردن رەفز دەکەنەوەو بڕیاری بەژداری نەکردنیان داوە بێگومان کاریگەریان دەبێت لەسەر سەرکەوتنی ئەو ھەڵبژاردنە.

بەشداری نەکردنی تەیاری صدری، حزبی شوعی عێراقی وە جبھەی حیوار و ئیتلافی نیشتیمانی لە ھەڵبژاردنەکان بەرەی دژەکان بەھێزتر ئەکات و رێژەی سەرکەوتنی ھەڵبژاردنەکان کەم دەکاتەوە.

جەختکردنەوەی تەیاری سەدری لە بایکۆتی هەڵبژاردن بێ کاریگەری نابێت.

چارەسەری ئەم دۆخە چۆن دەکرێت؟ پێشنیازە بەدیلەکان چین بۆ ئەم دۆخە؟ داوا بکرێت ھەڵبژاردن دوبارە دوا دەخرێتەوە؟ یاخود بڕیاری بوون بە ئۆپۆزسیون بدرێت لەلایەن ئەوانەی بەشداری ناکەن.

بەرنامەی دوای بەژداری نەکردن چین؟

راستە سەرۆک وەزیران چەندەھا جار دوبارەی کردۆتەوە ھەڵبژاردن دەبێت لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و ھەروەھا راشیگەیاندوە کە ئەو چیتر خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید ناکاتەوە، بەڵام راستیەکە ئەوەیە کە ئەو دڵنیایە لەوەی بەم ھەلومەرجەی ئێستاوە ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو محاڵەو گەر بشکرێت ئەوا دروست کردنی کابینەی تازە زۆر ئەستەم دەبێ و بەم شێوەیە ئەو لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە بێ ئەوەی داوای کردبێت. ئەم ھەنگاوانەی کازمی زیاتر لە تاکتیک دەچێت.

لە ئێستادا دوو بەرە بە دی دەکرێت

بەرەی یەکەم لەو بروایەدایە کە ھەڵبژاردن خواستی گەل و خۆپیشاندەرانەو دەبێت لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

ھەریەک لە فتح وقانون وتقدم و نصر و حكمة لەم بەرەیەن.

بەرەی دووەم لە کێشەی ھەبوونی چەک بەدەست لایەنی غیری حکومیەوە دەکات و بێدەسەڵاتی حکومەت لە کۆنترۆل کردنیان. کێشەکانی ئابوری و ئەمنی و تەندروستی و خزمەتگوزاری. باوەڕ نەمانی ھاوڵاتیان بە حزبەکان و سیاسیەکان. بەبروای ئەم بەرەیە ھەلومەرج لەبار نیە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن.

٢٨ حزب و لایەن کە خۆیان ناونوس کردبوو لە کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ئەم بۆچونەی سەرەوەیان ھەیە و کشانەوەی خۆیان راگەیاندووە. ئەم بەرەیە پێی باشترە ببێت بە ئوپۆزسیون لەبری بەژداری کردنی لە ھەڵبژاردنێکی ناشەفاف و لە ھەلومەرجێکی نەگونجاودا.ئەم بوون بە ئۆپۆزسیونە لە دەرەوەی پەرلەمان و حکومەت مەترسی خۆی ھەیە. ھەمیشە دوای ھەڵبژاردن ھێزێکی سیاسی بڕیار دەدات کە لە ژێر قوبەی پەرلەمان بمێنێتەوەو لە حکومەت بەژدار نەبێت و ئۆپۆزسیۆن بوون ھەڵبژێرێت. ئەم ئۆپۆزسیون بوونەی پێش ھەڵبژاردنەکان و لەدەرەوەی پەرلەمان بێگومان لە دوای ھەڵبژاردنەکان دەست بە خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکەن و داوای دوبارە کردنەوەی ھەڵبژاردنەکان دەکەن و دان بە دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکان نانێن. بەو پێیەی کە نوێنەرایەتی ھەموو لایەنەکان و تێکرای میلەت ناکات و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کابینەی نوێی حکومەت بە حکومەتی گەل نەبینن.

دەرئەنجام داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دوبارە کردنەوەی ھەڵبژاردن دەکەن.

تێکڕای ئەم پێشھاتانە پێمان رادەگەێنن کە عێراق بۆ چەند ساڵی داھاتوش حکومەتی پرۆژە و بونیادنان نابێت، بەڵکو ھەر لە کێشمەکێشمی ھەڵبژاردن و بانگەشە و کێبرکێی حزبی دا دەبێت

کەواتە زەرورەتی ئەم ھەڵبژاردنە لە چی دایە کە لە سایەی دا ھێزە سیاسیەکان دابەش بوون؟ ئایا عێراق خزمەتگوزاری و ئاسایش و پرۆژەی بونیات نانی پێویستە یا دروست کردنی قەیرانی تازە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif