کۆرۆنای دەلتا هەناردەی چینی کەمکردووەتەوە

ليست هناك تعليقات



بەپێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی چین، هەناردەی ئەو وڵاتە لە مانگی تەممووزی رابردوو کەمیکردووە، ئەوەش بەهۆی سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەندێ شاری گەورەی ئەو وڵاتە.

گەورەترین هەناردەکاری جیهان بەخێرایی توانی بووی خۆی لە زیانەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەربازبکات، بەڵام بەهۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی دەلتا، چالاکیی کارگەکانی چین خاوبووەتەوە، ئەوەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر هەناردە و هاوردەکاری ئەو وڵاتە داناوە.

قەبارەی هەناردەی چین لە مانگی تەممووزدا بەراورد بە مانگی تەممووزی ساڵی رابردوو بە رێژەی 19.3٪ بەرزبووەتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە هەناردەی ئەو وڵاتە لە مانگی حوزەیران دا بەراورد بە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو بە رێژەی 32.2٪ بەرزببووەوە.

قەبارەی هاوردەی چین هاوتەریب لەگەڵ هەناردەی ئەو وڵاتە دابەزیوە، لە مانگی تەممووزدا کەمتر لە مانگی حوزەیران گەشەی کردووە.

گۆڕاوی دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا خەریکە بەخێرایی لە چین بڵاودەبێتەوە و بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە شارە گەورەکان رۆژانە پشکنین بۆ ملیۆنان کەس دەکەن بۆ ئەوەی تووشبووە نوێیەکانی ڤایرۆسەکە دەستنیشان بکەن

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق