پێكانەكەی سپینازۆلا قورسە و یۆرۆ بۆ ئەو كۆتاییهات

ليست هناك تعليقات

لیۆناردۆ سپینازۆلا، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دووچاری پێکانێکی قورس بووە و بەهۆیەوە ماوەیەکی دوورودرێژ لە یاریکردن دادەبڕێت.

سەرچاوە ئیتاڵییەکان لە نمونەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت و کۆرێری دێلۆ سپۆرت ئاشکرایانکردووە، سپینازۆلا تووشی لێکپچڕانی بەستەری ئەخیل لە قولەپێی چەپی بووە، پشکنینی سەرەتایی ستافی پزیشکیی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەریخستووە، پێکانەکە قورسە و ئەمڕۆ شەممە بە وردی پشکنینی تیشکی بۆ دەکرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، پێکانی بەستەری ئەخیل یەکێکە لە پێکانە هەرە قورسەکان، یاریزان ناچاردەکات چوار تاوەکو شەش مانگ لەژێر چارەسەر و پشوودا بێت، بەڵام ئەوەی نەزانراوە ئایا پێکانەکەی سپینازۆلا لێکپچڕانی تەواوەتییە، یاخود لێکپچڕانی بەشێکی بەستەری قاچی یاریزانەکەیە.

هەموو ئەمانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن، کە چەندین یانەی گەورەی وەک ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و مانچستەر یونایتد و پاریس سان جێرمان و بوروسیا دۆرتمۆند خواستیان لەسەر گواستنەوەی یاریزانەكە نیشانداوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif