نەتەوە یەکگرتوەکان قەیرانى ئاو سەرهەڵدەدات

ليست هناك تعليقات

جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، لەماوەی 50 ساڵی رابردودا، ئاو یەکێک بوە لەمەترسیدارترین هۆکارەکانی گیانلەدەستدانی مرۆڤ.

فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی لافاو و وشکەساڵی ئاماژەی بەوە کرد، "10 لە زۆرترین کارەساتە سروشتییەکان کە زیانی ئابورییان لێکەوتونەتەوە، ئاوە. داتاکانی 50 ساڵی رابردو پێشانمان دەدات ئاو بەرپرسە لە 50٪ـی ئەو کارەساتانەی کە رویانداوە."
کە دەڵێین ئاو مەبەستمان لافاو و وشکەساڵییە. ئەو دو لایەنە بەرپرسن لە ٪45ـی مردنی خەڵک و لە 74٪ـی زیانە ئابورییەکان

جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان رونیکردەوە" کە دەڵێین ئاو مەبەستمان لافاو و وشکەساڵییە. ئەو دو لایەنە بەرپرسن لە ٪45ـی مردنی خەڵک و لە 74٪ـی زیانە ئابورییەکان."

ئاماژە بەوەش کراوە، لەناو کارەساتە سروشتییەکانی دیکەدا، وەک بومەلەرزە، گڕکان، رۆچونی زەوی، برسیەتی و ئاگری دارستانەکان، قوربانیی کارەساتەکانی ئاو وەک وشکەساڵی، گەردەلول و زریان لە هەمویان زیاتر بون.

فەرحان حەق ئەوەشی وت، "رێکخراوی نێودەوڵەتیی کەشوهەوا رایگەیاندوە کە کارەساتەکانی ئاو سەروی لیستی کارەساتە سروشتییەکانی دیکەوە دێن. لە 50 ساڵی رابردودا وشکەساڵی بوەتەهۆی مردنی 650 هەزار کەس، زریان بوەتەهۆی مردنی 577 هەزار کەس، لافاو 58 هەزار قوربانی لێکەوتوەتەوە و زیاتر لە 55 هەزار کەسیش بەهۆی بەرزبونەوەی لەرادەبەدەری پلەکانی گەرماوە، گیانیان لەدەستداوە."

لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە کەشوهەوا پێشبینی قەیرانێکی گەورەی ئاو دەکەن؛ تاوەکو ساڵی 2025 نزیکەی دو ملیار مرۆڤی سەر زەوی لە قەیرانی ئاو دا دەبن، دو لەسەر سێی مرۆڤەکانیش بە ئاسانی ئاویان دەستناکەوێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق