فڕۆکەوانیی عێراقی: ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت گەشت بکات ڤاکسینی وەرنەگرتبێت

ليست هناك تعليقات

بەپێی ڕێنماییەکی نوێی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراقی، بۆ گەشتکردن، لە مانگی 10ی ئەمساڵەوە ڕێگە بەهیچ گەشتیارێکی عێراقی نادرێت گەشتبکات، ئەگەر ڤاکسینی وەرنەگرتبێت.

بەپێی ڕێنماییەکە، کە بۆ فڕۆکەخانەکانی هەرێمیش هاتووە، لە ڕۆژی 1/10/2021ــەوە ڕێگە بە ھیچ کەسێک نادرێت بۆ گەشتکردن ئەگەر ڤاکسینی دژەكۆرۆنای وەرنەگرتبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بە بڕوانامەی نێودەوڵەتی خۆڤاكسینكردنەكە پشتڕاستکرابێتەوە، ئەمەش بەدەر لە ھەندێک حاڵەتی تایبەت، کە پێویست بە بوونی پشکنینی PCR دەکات.

لە نوسراوێکی فەرمیدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراقی هەموو کۆمپانیاکانی گواستنەوەی ئاسمانی ئاگادارکردووەتەوە کە پێویستە پابەند بن بەم ڕێنماییەوە.

ماوەی نزیكەی دوو ساڵە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەشتە ئاسمانییەکانی لە جیهاندا لاواز کردووە، ئێستا لەگەڵ وەرگرتنی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا، ناسنامەیەک بۆ وەرگری ڤاکسینەکە دەکرێت و دەتوانێت بەو ناسنامەیە گەشت بکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif