ئەمریکا: ٩٠% ھێزەکانمان لە ئەفغانستان كشاندۆته‌وه‌

ليست هناك تعليقات

دوابه‌دوای په‌لاماره‌كانی تالیبان، ئه‌مریكا و ناتۆ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ ئه‌فغانستان ده‌ركرد، چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ورپیش ته‌واوی هێزه‌كانیان له‌و وڵاته‌ كشاندۆته‌وه‌و‌، ئەمریکاش کشانەوەی ٩٠% ھێرەکانی ئاشكراكرد.

فەرماندەی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا رایگه‌یاند: بە فه‌رمی حه‌وت دامەزراوەیان رادەستی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان کردۆتەوە، بەمەش ٩٠% ھێرەکانی وڵاتەکەی پاشەکشێیان پێکراوە.

فەرماندەی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا وتیشی: واشنتۆن پابەندە به‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی و، له‌ وادەی دیاریكراو پاشەکشێ به‌ ته‌واوی ھێزەکانیان لە ئەفغانستان ده‌كه‌ن.

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌، بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند: لە کۆتایی مانگی ئەیلولی داھاتوەوە، ھەر ھێزێک لە ئەفغانستان بمێنێت وەک دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق