ئیماڕات باڵیۆزخانەکەی لە تەل ئەڤیڤ دەکاتەوە

ليست هناك تعليقات

ئیماڕات بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئیسڕائیل لە مەراسیمێکی فەڕمیدا باڵیۆزخانەکەی لە ئیسڕائیل کردەوە.

باڵیۆزخانەکەی ئیماڕات لەناو بینای بۆرسەی تەل ئەڤیڤدایە، ئەمەش دوای ئەوە هات مانگی ڕابردوو ئیسڕائیل باڵیۆزخانەکەی لە ئیماڕات کردەوە.

باڵیۆزی ئیماڕات لە ئیسڕائیل محەمەد ئال خاجە لە پاڵ سەرۆکی ئیسڕائیل ئیسحاق هێرزۆگدا ئاڵای وڵاتەکەی لە دەرەوەی بینای بۆرسەکە هەڵکرد.

ساڵی ڕابردوو هەریەک لە ئیماڕات و بەحرەین بە سەرپەرشتی ئەمەریکا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاساییکردەوە.

دواتر هەریەک لە سودان و مەغریبیش پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا دامەزراند.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif