هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی : ھاریکاریی نێوان ھێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە گرنگە

ليست هناك تعليقات


ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش رایگەیاند کە ھاریکاریی نێوان ھێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە گرنگە بە ئامانجی بەرگرتن لە دووبارە گەڕانەوەی داعش.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، واین مارۆتۆ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "ھاریکارییەکانمان لە ئەرکی شکستپێھێنانی داعش بەردەوامە لەگەڵ ھاوبەشەکانمان لە ھێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە".

راشیگەیاندووە "ھاریکاریی نێوان ھێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە گرنگە بە ئامانجی بەرگرتن لە دووبارە گەڕانەوەی داعش".

واین مارۆتۆ ھەروەھا نووسیوویەتی "پڕۆگرامی ئەمریکا بۆ پشتیوانی مەشق و پڕچەککردن بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی داعش کە لە ساڵی 2014ەوە لەژێر سەرپەرشتی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش جێبەجێ دەکرێت، زۆر گرنگە بۆ سەرکەوتنی ئەرکەکانمان و پاراستنی ھاوبەشیی و ھاریکارییەکانمان".

ئەمەیش دوای ئەوە دێت، دوێنێ سێشەممە وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو کە ھاوکاریی دیکەی سەربازی لەلایەن ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش پێشکەش بە ھێزەکانی پێشمەرگە کراوە کە پێکھاتووە لە ژمارەیەک تانکەر و ئۆتۆمبێل و کەرەستە و کەلوپەلی لۆجستی سەربازیی .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif