پارتی کارەکەی بە باڤل تاڵەبانی لە دژی لاھوور جەنگی تەواو کرد؟

ليست هناك تعليقات


تەنیا کوردی

لە ئەدەبیاتی سیاسی حزبەکاندا ھێشتا چوارچێوە زانستییەکە نەبووەتە پرەنسیپێک کە پێوەرەکانی گۆڕینی ھەیکەلی حزب لەسەر بنچینەی دادپەروەری بێت، زیاتر لەسەر بنچینەی بازنەی گونجاوی کەسی و نزیکی لە بیرکردنەوە گۆڕانکارییەکان ئەنجام دراون، ئەمە بەتەنیا کێشەی یەکێتی نییە، بەڵکوو کێشەیەکە لە ھەناوی حزبە سیاسییەکاندا لەدایکبووە و کۆرپەیەکی گەورەبووە و کراوە بە نەریتی گۆڕانکاری، تا ئێرەیش یەکێتی لەم نەخۆشییە سیاسییە وەک حزبەکانی دیکە بەدەر نییە، بەتایبەت لە بابەتێکی ھەستیاری وەک گۆڕانکاری لە مەلەفی ئەمنی یەکێتی کە ئەمە گرژی لێدەکەوێتەوە چونکە ھەر خۆی راگرتنی یەکێتی نێو یەکێتی لە سێکتەری ئەمنیدا دەمێکە نەشتەرگەری ھاتووە، ھەوڵێکیش بۆ دابەشکردنی ئەمنیەتی یەکێتی ھەیە، ئەم ھەوڵە خۆی لە پڕۆژەیەکی ئیقلیمی دیزاین کردووە، دەیەوێ لەم دوو ھاوسەرۆکە، یەکێک سەرۆک بێت و دەسەڵاتی رەھای لا بێت و ئەوی تریان یەکێتی نێو یەکێتی رابگرێت و وەک کەسی دووەمی یەکێتی وابێت.

ھەردوو ھاوسەرۆکانی یەکێتی باڤل تاڵەبانی و لاھوور شێخ جەنگی، کە شەرعیەتیان لە کۆنگرە وەرگرتووە، لە ئێستادا کە دەستیان بۆ گۆڕینی دیزاینی ئەمنیەتی یەکێتی بردووە، تەکید کێشەی بەدوادێ، ئەمە بەو واتایە نییە کە ئەمە ناوی لێبنرێ کودەتای سەربازی، بەڵام سەرەتایەکە کە نەخشەی پێگەو نفووزی ھاوسەرۆکێک دەگۆڕێ، ھەرچەند ئەم پرسە تایبەتە بەنێوخۆی یەکێتی، بەڵام یەکێتی لە قۆناغێکی سەختی بڕیاردایە و رەنگە پاکێجێکی ناوچەییش ھەبێ کە بخوازێ لە نێو یەکێتیدا بڕیار بەدەستی یەکەم و کەسی یەکەم مەقامی ئاشکرا بکرێ، بۆیە بەھەموو پێوەرێک ئەمەی باڤل کردویەتی دەچێتە خانەی کودەتایی سپی کە دەیەوێ مەکانی خۆی وەک سەرۆکی یەکێتی بناسێنێ و کەسە نزیکەکانی بڕیاربەدەستی مەلەفی ئەمنی بن، کە لەم پڕۆژەیەش باڤل خەتێکی عەسکەری کۆنی لەگەڵە و بەخێڕایی دەیەوێ خەتی جارانی مام جەلال لە نێو یەکێتی تۆخ کاتەوە.

ئاوتکردنی لاھوور شێخ جەنگی لە نێو یەکێتی کارێکی ئاسان نییە، مەبەستیش لەم گۆڕینە ئاوتکردنی لاھوور جەنگی نییە، بەڵام ئەم ھەنگاوەی باڤل وادەکات مەقامی لاھوور جەنگی بە کەسی دووەمی نێو یەکێتی جێگیر ببێت و خۆیشی لە داھاتوو وەک کەسی یەکەمی میراتی سیاسی مام لە نێو یەکێتی بکاتە دیفاکتۆ و دەسەڵاتی عەسکەری و دارایی بەتەواوی بگرێتە دەست.

لەبارەی ھەندێ بۆچوون کە دەگوترێت پارتی ئەم کارەی بە باڤل کردووە تا لاھوور جەنگی ئاوت بکرێت، ئەمە دوورە لە راستییەوە چونکە باڤل خۆی ھاوسەرۆکە و پێوندی ئیقلیمی و ناوچەیی ھەیە، بۆیە ئەگەر گۆڕانگارییەکە بە دڵی ھەندێ لە بەرپرسانی پارتیش بێت، بەڵام بە دەستی پارتی نییە، چونکە پارتی دەستناخاتە نێو کاروباری ئەمنی یەکێتییەوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif