ئەمریکا لە ئەفغانستان هێرشی ئاسمانی کردە سەر تالیبان

ليست هناك تعليقات

ئاژانسی ئەسۆشەیتید پرێس لە زاری چەند لێپرسراوێکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، هێزی ئاسمانی وڵاتەکەیان چەند هێرشێکی کردووەتە سەر چەکدارانی تالیبان لە ویلایەتی قەندەھار، وەک پشتیوانیەک لە هێزەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە .

جۆن کێربی وتەبیژی پنتاگۆن بڵاویکردەوە، فڕۆکە ئەمریکییەکان چەند ھێرشیکێکیان کردووەتە سەر چەکدارانی بزوتنەوەی تالیبان، بەڵام بە دیاریکراوی شوێنی هێرشەکانی دەستنیشان نەکرد .

کێربی وتی "لە چەند ڕۆژی رابردوودا لە ڕێگەی بۆردومانی ئاسمانییەوە پشتیوانیمان کردووە لە هێزە چەکدارەکانی ئەفغانستان، بەڵام بە هیچ شێوەیەک وردەکاری هونەری هێرشەکان ئاشکرا ناکەم ".

لە لایەکی ترەوە لێپرسراوێکی پنتاگۆن بێئەوەی ناوی خۆی ئاشکرا بکات رایگەیاند، لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، هێزەکانی ئەمریکا ٤ ھێرشی ئاسمانیان ئەنجامداوە بۆ کۆمەککردن بە هێزە چەکدارەکانی ئەفغانستان .

ئەو لێپرسراوەی پنتاگۆن ئاشکرایکرد، هێرشەکان کراونەتە سەر کەلوپەلی سەربازی و لۆجستی کە تالیبان لە کاتی هێرشەکانی ئەم دواییەدا لە دەستی هێزەکانی ئەفغانستانی سەندووە و دەستی بەسەردا گرتووە .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif