چی جۆرە زەیتێک بۆ تەندروستیت گونجاوترە؟

ليست هناك تعليقات


توێژەران لە زانکۆی کامبریدج تاقیکردنەوەیەکیان هەڵبژارد کە ٩٤ خۆبەخش بەشدارییان تێدا کردووە کە تەمەنیان لە نێوان ٥٠ بۆ ٧٠ ساڵدایە، و کران بە سێ کۆمەڵەوە، بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی".

کۆمەڵەی یەکەم هەموو رۆژێك ٥٠ گرام کەرەیان خوارد لەماوەی چوار هەفتەدا، کۆمەڵەی دووەم بە هەمان بڕ زەیتی زەیتوونیان خوارد، کۆمەڵەی سێیەمیش زەیتی گوێزی هیندییان خوارد بە هەمان بڕ.

تاقیکردنەوەکە دەریخست کە ئاستی کۆلیسترۆلی زیانبەخش لە خوێندا زیادی کرد بەڕاددەی %١٠ لەو کەسانەدا کە رۆژانە کەرەیان دەخوارد، هەروەها پشکنینەکان دەریانخست کە زەیتی زەیتوون تاڕاددەیەکی کەم ئاستی کۆلیسترۆلی زیانبەخش دادەبەزێنێت و بەڕاددەی %٥ ئاستی کۆلیسترۆلی بەسوود بەرزدەکاتەوە.

باشترین ئەنجامەکانیش لەلای ئەو کەسانەبوو کە زەیتی گوێزی هیندییان دەخوارد، چونکە پشکنینەکان دەریانخست کە کۆلیترۆلی زیانبەخش لە جەستەیاندا کەمبووەوە و کۆلیسترۆلی بەسوود بەڕاددەی %١٥ بەرزبووەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif